كۆمپانیای تێسلا له پێشانگاییه‌كی ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن و پێشاندانی ئۆتۆمبێل. ئۆتۆمبێله ناوازه‌كه‌ی كه سیسته‌می "Self Driving"ی "لێ خوڕینی ئۆتۆماتیك" هه‌یه به نرخێكی باش خسته به‌رده‌ست.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له كۆمپانیای تێسلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئێلۆن مووسك به‌ڕێوبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تێسلا له نوێترین كاری‌دا ئۆتۆمبێلی "Tesla model 3"ی له پێشانگای ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆتۆمبێل خسته بازاڕه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی تێسلا مۆدێل سێ سیسته‌مێكی به‌هێز و ناوازه‌ی بۆ دانراوه خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌رنجیان به‌لای ئه‌م ئۆتۆمبێله‌دا ڕۆیشت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تێسلا مۆدێل سێ خاوه‌نی سیسته‌می "Self Driving" یان "لێ خوڕینی ئۆتۆماتیكه".
ئێلۆن موسك سه‌ره‌تا بڕیاری دابوو ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی به‌نرخی 35 هه‌زار دۆلار بفرۆشێت، به‌ڵام له‌م پێشانگایه نرخه‌كه‌ی كرد به 45 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هۆكاری زیادكردنی نرخه‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه یه‌كه‌م جۆره و یه‌كه‌م ئۆتۆمبێله كه ده‌یان سیسته‌می و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی تێدابێت.
تێسلا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامه‌زراوه له كالیفۆرنیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێڵۆن موسك، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌یه و یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات و كه ئێسته خاوه‌نی به‌هێزترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایه له دنیادا.