له شه‌شى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى نیوه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت و چاودێران پێیانوایه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دۆناڵد تره‌مپ چانسى خۆى بۆ ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا تاقى ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنى نیوه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه كه له ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ى ته‌واوبوونى دوو ساڵى سه‌رۆكى هه‌ڵبژاردراو ئه‌نجام ده‌درێت و له‌سه‌رانسه‌رى ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ به ئه‌ندامانى كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نى پیران و حاكمى ویلایه‌ته‌كان ده‌ده‌ن.
ئێسته دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌رگه‌رمى بانگه‌شه‌یه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى كه له شه‌شى مانگى تشرینى دووه‌م/ نۆڤیمبه‌ر، ئه‌نجام ده‌درێت و به هه‌ڵبژاردنى نیوه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ناوده‌برێت.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له
میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا بڵاو ده‌بێته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ندان گردبوونه‌وه ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانى كۆ ده‌بێته‌وه، دروشمى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یشى ناوناوه "با مه‌زنێتى بۆ ئه‌مه‌ریكا بگێڕینه‌وه".
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه دۆناڵد تره‌مپ له‌م كارانه‌ى ده‌یه‌وێ چانسى خۆى تاقى بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كاریى بكات، تا جارێكى تر بۆ ویلایه‌تى دووه‌م خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید بكاته‌وه، كه له ساڵى 2020 هه‌ڵبژاردنى بۆ ده‌كرێت.
ستیڤ بانۆن راوێژكارى پێشووى سه‌رۆك له‌باره‌ى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى تره‌مپ ده‌ڵێ "ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ى تره‌مپ".
به‌پێى زانیارییه‌كان تره‌مپ توانیویه‌تى له‌م ماوه‌یه تۆڕێك له‌خۆبه‌خشان كۆبكاته‌وه، تا له‌هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى سه‌رۆكایه‌تى 2020 به‌كاریان بهێنێ و پاره‌یه‌كى زۆریشى بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه ته‌رخان كردووه.