دواى ڕۆژێك به‌بێ خه‌وتن/ له‌سه‌ره‌تادا وزه‌ت زۆرتر ده‌بێت و زیاتر دڵخۆش و كامه‌ران ده‌بیت، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره تواناى بڕیاردانت كه‌م ده‌بێته‌وه و كاردانه‌وه‌ت بۆ شته‌كانى ده‌وروبه‌رت زۆر ده‌بێت.
ڕۆژى دووه‌م/ به‌رگرى جسمت لاواز ده‌بێت و تووشى سه‌رگێژ خواردن ده‌بیت، توانى شیكردنه‌وه‌ى شه‌كرى گلوگۆز له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و به‌مه‌ش لاواز و بێهێز ده‌بیت و زه‌رد و نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌ویت.
ڕۆژى سێیه‌م/ تواناى ته‌ركیز كردن نامێنێت و زوو تر بێزار و ناڕه‌حه‌ت ده‌بیت، لێدانى دڵت زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌رى تووشبوون به جه‌ڵده‌ت هه‌یه.
ڕۆژى چواره‌م/ ده‌ست ده‌كه‌یت به وڕێنه‌كردن و له‌خۆته‌وه واهه‌ست ده‌كه‌یت گوێت ده‌نگى سه‌یره و شت دێته به‌ر چاوت، تواناى مامه‌ڵكردن و پێوه‌ندى كردنت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى له ده‌ست ده‌ده‌یت.
ڕۆژى پێنجه‌م/ تواناى بیركردنه‌وه له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و تووشى پارانۆیا ده‌بیت، واهه‌سته‌كه‌ى خه‌ڵكى چاودێرت ئه‌كه‌ن یه‌ن بۆت.
ڕۆژى شه‌شه‌م/ له دنیاى واقعى داده‌بڕێیت و له‌ڕووى جه‌سته‌یى و ده‌روونییه‌وه ته‌واو په‌رێشان ده‌بیت.