ئه‌مڕۆ سعوودیه و به‌حرێن قاسم سوله‌یمانى سه‌رۆكى فه‌یله‌قى قودس و سوپاى پاسدارانى ئێرانیان خسته لیستى تیرۆره‌وه.
به پێى هه‌واڵێك كه له‌لایه‌ن
ئاژانسى هه‌واڵى سعوودیه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى ئه‌م دوو وڵاته له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا هه‌ر یه‌كه له قاسم سوله‌یمانى سه‌ركرده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران و ته‌واوى سوپاكه‌یان خستووه‌ته لیستى تیرۆره‌وه.
سعوودیه و به‌حرێن و كۆمه‌ڵێك وڵاتى تر‌ى عه‌ره‌بى، ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ده‌ست ده‌خاته كاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بى. له‌وانه ئێران كۆمه‌كى گرووپه شیعه چه‌كداره‌كان ده‌كات له یه‌مه‌ن و عێراق و سووریا و لبنان.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له توویتێكدا داواى ده‌ست پێ كردنى گفتوگۆى له سعوودیه كرد، به‌ڵام به‌رپرسانى سعوودیه به توندى داواكه‌ى ئێرانیان ره‌ت كرده‌وه.
به‌حرێن و سعوودیه، به میسر و ئیماراتیشه‌وه، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تى قه‌ته‌ڕیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هاوكارى تیرۆر ده‌كات، له ئه‌نجامدا سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند. تا ئێسته هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ى سعوودیه و به‌حرێن ئه‌نجام نه‌دراوه.