بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیرى نه‌وتى ئێران راى گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له رێى سزاكانى ناتوانێ هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى ئێران رابگرێت، چونكه كاردانه‌وه‌ى به‌سه‌ر بازاڕى نه‌وتى جیهان ده‌بێت.
بڕیاره ئه‌مه‌ریكا له چوارى مانگى داهاتوو، به‌شێكى تر له سزاكان به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێ، كه ئه‌مجاره‌یان كه‌رتى وزه‌ى ئێران ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام به‌پێى لێدوانێكى وه‌زیرى نه‌وتى ئێران كه له
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م كاره‌ى ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ى به‌سه‌ر بازاڕى نه‌وتى جیهان ده‌بێت.
بێژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیرى نه‌وتى ئێران ده‌ڵێ " كاتێك ئه‌مه‌ریكا ئێران ده‌كاته ئامانج، ئێرانیش كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وته له جیهان، ئه‌وا ناسه‌قامگیرى له بازاڕى نه‌وت دروست ده‌بێت".
زه‌نگه‌نه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران رابگرێت، چونكه به‌بڕواى ئه‌و وڵاتانى تر ناتوانن قه‌ره‌بووى وه‌ستانى نه‌وتى ئێران له بازاڕى نه‌وتى جیهان بكه‌نه‌وه.
پێشتر وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران، كه له چوارى نۆڤێمبه‌ر/ تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ ده‌بێت، ئه‌مه‌ریكا داواى له هه‌ر یه‌كه له كۆریاى باشوور و هیند و ژاپۆن و چه‌ندان وڵاتى تر كردبوو، كه چیتر نه‌وتى ئێران نه‌كڕن.