پارچەی لاشەی خاشقچی دۆزرایەوە

:: PM:07:31:23/10/2018 ‌
سەرۆكێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ڕای دەگەیەنێت كە گوایە پەرچەی لاشەی ڕۆژنامەنووسی كوژراو خاشقچی لە ماڵی ڕاێژكاری گشتی سعوودی لە ئەستەنبۆڵ دۆزراونەتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكدا دۆگو پێرنچێك، سەرۆكی حزبی ڕۆدینای توركی ئەوەی خستە ڕوو كە گوایە پارچەكانی لاشەی ڕۆژنامەنووسەكە لە ناو بیری باخێكدا دۆزراونەتەوە.

سكای نیوز دەڵێت كە سەرچاوەكان ئاشكرایان كردووە كە لاشەی ڕۆژنامەنووسەكە پارچە پارچە كراوە و دەموچاویشی شێوێندراوە، پاشماوەی تری لاشەكەی لە باخی ماڵی ڕاوێژكاری گشتی سعوودیە دۆزراونەتەوە.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەكانی ئاژانسی هەواڵی "ئێس پی ئەی" شا سەلمان و شازادە محەمەد بن سەلمان لەگەڵ ئەندامانی خێزانی خاشقجی كۆبووەتەوە و لەنێویشیاندا كوڕەكەی سەڵاح بن خاشقچی ئامادەیی هەبووە.

پێشتر سەرۆكی توركیا لە لێدوانێكدا ڕای گەیاندبوو، 15 هاووڵاتیی سعوودی كە بریتیی بوون لە بەرپرسانی هەواڵگری، ئاسایش و لێكۆڵینەوەی دادگایی سعوودی، چوونەتە ناو كونسوڵخانەی سعوودییە لە ڕۆژی دیارنەمانی ڕۆژنامەنووس خاشقچی و دواتر هەر ئەو ڕۆژە لەدوای چەند سەعاتێك لە ڕێگەی فڕۆكەوە بەڕێكەوتوون و گەڕاونەتەوە بۆ شانشینی سعوودیە.


وشە/ محەمەد شابان




وشە - سه‌رخێڵ هاشم