ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى تشرینى یه‌كه‌م لە هۆڵی عەلی جۆڵا لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی سیمینارێکی تایبەت بە هونەری وێنەگرتنی سەر شەقام بۆ دكتۆر رێبوار فەتاح ڕێكخست.
لە سیمینارەکەدا بە وردی تیشک خرایه سەر لایەنە جیاواز و جۆراوجۆرەکانی ئەو هونەرە و چۆنیەتی پەرەپێدانی و زیاتر ئاشنابوون بە هونەری وێنەگرتنی سەرشەقام.
هه‌روه‌ها له به‌شێكى تر‌ى سمیناره‌كه‌دا دكتۆر رێبوار فەتاح ئەزموونی هونەریی چەندان ساڵی لە بواری فۆتۆگرافی خسته ڕوو، جگە لەوەیش تیشک خرایه سەر هونەری فۆتۆگرافی و هونەری وێنەگرتنی شەقام و هونەری پۆرترێتی شەقام، لەگەڵ نیشاندان و قسەکردن لەسەر ئەو وێنانەی کە لە شەقامەکانی لەندەندا بەشێویەکەی هونەری و سەرنجڕاکێش تۆماری کردوون كرا.
وێنەگرتنی شەقام وەك لقێکی هونەرە جوانەکان ناسراوە، ئێسته‌یش ژمارەی وێنەگرانی سەرشەقام زیادیانکردووە، له هه‌رێمى كوردستانیش تاكو ئێسته ڕێكرخاوێكى گه‌وره‌یان نییه، به‌تایبه‌ت هونه‌ره‌كه بووه به پیشه بۆ زۆربه‌ى لاوان.