ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا پێشنیارى دیدارێك بۆ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و پاریس بۆ دیداره‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.
ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا له‌میانه‌ى دیدارێكى له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا، پێشنیارى دیدارێك له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات.
پوتین له دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بۆڵتن سه‌ره‌تا باسى له گرنگى لووتكه‌ى هیلنسكى كردووه كه له‌مانگى ته‌ممووز/ یۆلیۆى رابردوو له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامى دابوو. پوتین گوتوویه‌تى"من سه‌رم سوڕماوه چۆن ئه‌م هه‌نگاوه بێ پاساوانه‌ى ده‌رهه‌ق به ئێمه ناوه كه ناتوانین ناوى دۆستانه‌ى لێ بنێین".
مه‌به‌ستى پوتین له‌م هه‌نگاوانه، لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گوتبووى له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه ده‌كشێته‌وه كه له كۆتایى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له نێوان ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران ئه‌نجام دراوه.
له‌به‌شێكى تر‌ى
قسه‌كانى پوتین پێشنیارى به‌رده‌وامبوونى پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كات و داواى لێ ده‌كات دیدارێكى تر له پاریس سزا بكه‌ن. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له‌و رێككه‌وتنه ده‌كشێته‌وه كه بۆ رێگریى له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى مامناوه‌ند و كۆتایى هێنان به‌جه‌نگى سارد له‌نێوان رۆناڵد ریگانى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و گۆرباچۆڤى سه‌رۆكى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران واژوو كرابوو.