شێنێ ئه‌و كچه مۆدێلسته نوێیه‌ی به جوانییه‌كه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی ببێته كه‌سێكی دیار له‌ناو دنیای مۆدێلست و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه، به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا.
دوای ئه‌وه‌ی شێنێ، نوێترین وێنه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی خه‌مناك ده‌ركه‌وتووه و هه‌وادارانی به‌هۆی شیعره‌كانیشیه‌وه وای بۆ چوونه له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیابووبێته‌وه. ئێسته شێنێ وازی له سه‌رجه‌م قسه‌كانی ڕه‌خنه گران هێناوه و به بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه نوێیه‌ش قسه‌یه‌كی تری بۆخۆیی دروست كرد.
له‌سه‌ر وێنه نوێیه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: " له‌بیرم كه، ئازیزی من له‌بیرم كه ئه‌م حیكایه‌ته‌ی من و تۆ، چنگێ خۆڵه‌مێشی خه‌م بوو، له پشكۆی دڵته‌نگی به‌جێما، مۆمێك بوو، ته‌نیایی دایگیرساند و بێھووده‌ی كوژاندیه‌وه".
شێنێ له ساڵی 1994 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، به‌شی شێوه‌كاری له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو كردووه، ئێسته كاری فاشیۆن ده‌كات و توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش په‌یدا بكات، ئه‌و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه.