دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه 12 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌كار لادا، ئه‌مڕۆیش پارێزگارى سه‌لاحه‌دین بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى 15 به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێرى فه‌رمانگه‌كانى شاره‌كه‌ى ده‌ركرد.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له‌میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، عه‌ممار سه‌ڵاح پارێزگارى سه‌لاحه‌دین 15 به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كانى شاره‌كه‌ى له‌كاره‌كانیان دوورخسته‌وه.
به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانه ماوه‌یه‌كى زۆر له پۆسته‌كانیانن و پێویسته ده‌رفه‌ت به كه‌سانى تر بدرێت بتوانن زیاتر خزمه‌تى هاووڵاتییان بكه‌ن.
پێشتر به‌رپرسێكى شارى به‌سڕه رای گه‌یاندبوو، به‌هۆى دواكه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه سه‌رجه‌م به‌رپرسانى پارێزگاكان به پارێزگاریشه‌وه له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق بگۆڕدرێن.
به‌ر له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین، پێشتر ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه، به‌ده‌نگدانێك 12 به‌رێوه‌به‌رى گشتى شاره‌كه‌ى له كاره‌كانیان دوورخسته‌وه.
به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى پارێزگارى سه‌لاحه‌دینیش هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كانى ئاوه‌ڕۆ، ده‌رامه‌ته‌كانى ئاو، كۆچبه‌ران، تاپۆ، وه‌قفى سوننى، بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئامار، ئاوى ژێرزه‌وى، گواستنه‌وه، پێوه‌ندییه‌كان، چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى، چه‌ندان فه‌رمانگه‌ى تر. له بڕیاره‌كه‌شدا هاتووه، تا به‌ڕێوه‌به‌رى نوێ داده‌نێن ئه‌م پۆستانه له لایه‌ن یاریده‌ده‌ره‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.