روونكردنەوەیەك لە مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

:: PM:09:09:23/10/2018 ‌
مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رەخنەی لە كەناڵێكی راگەیاندن گرتووە‌ بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو رۆژە باسی پشكی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و كاندیدەكانی پارتی دەكات.

لە روونكردنەوەكەی مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە، ماوەی دوو ڕۆژە تۆڕی میدیایی ڕووداو لەسەر ناوی بەربژێرەكان و هەروەها پشكی پارتی لە پۆستە وەزارییەكانی حكوومەتی تازەی عێراق و پشكی لایەنە كوردییەكان هەندێ هەواڵ و زانیاری بڵاو دەكاتەوە.

" لێرەدا ڕای دەگەیێنین كە ئەو هەواڵ و زانیاریانە ڕاست نیین. تائێستە پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی لەسەر دیاریكردنی ناوی هیچ بەربژێرێك بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا نەداوە و دوای یەكلاییكردنەوەی ناوەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی ناوی بەربژێرەكانی بۆ پۆستە وەزراییەكانی بەغدا ڕادەگەیێنێت" لە ناوەڕۆكی ڕوونكردنەوەكەدا وا نووسراوە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم