له‌پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی سێ به‌رهه‌م گۆرانیبێژی لاو میران بورهان، جیاواز له كاره‌كانی تر‌ى به‌رهه‌مێكی نوی بۆ سلێمانی بڵاو كرده‌وه به بۆچوونی ئه‌و پێی وا بوو به سۆزه‌كه‌ی بۆ سلێمانی ناوداری به‌شاره‌كه‌ده‌دا، به‌ڵام كه‌مترین بینه‌رى هه‌بووه.
دوای زیاتر له هه‌فته‌یه‌كیش هێشتا كه‌متر له 1800 كه‌س سه‌یری كلیپه‌كه‌یان كردووه و به‌شێكی هه‌اودارانیشی نه‌یانبیستووه.
ده‌رباره‌ی گۆرانی سلێمانی میران بورهان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیبوی: " من هه‌وڵده‌ده‌م له بچوكه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م، پێمخۆشبوو به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش به سلێمانی بكه‌م، پاشان بۆ كوردستان، چونكه زۆر ئاشقی سلێمانیم بست به بستیم خۆشده‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زۆر فه‌رامۆشكراوه، هه‌ربۆیه حه‌زمكرد وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك شتێكی بچوكی بۆ بكه‌م".
ئێسته میران بورهان دوو كاری نوێی تری ئاماده‌یه، بڕیاره یه‌كێكیان بۆ سه‌ری ساڵ و ئه‌وه‌ی تریان بۆ به‌هار بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی بڕیاربوو له‌گه‌ڵ هه‌ردی سه‌لامی پێشكه‌شی بكه‌ن بڵاو ناكرێته‌وه، به‌ڵكو له دوێتێكی تردا بۆ به‌رهه‌مێكی نوێ پێكه‌وه‌ده‌بن.
میران بورهان له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ده‌رچووی به‌شی ته‌لارسازیه، جگه له پیشه‌كه‌ی خۆی خۆشه‌ویستی و ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ میوزیك و وه‌رزش هه‌یه.