به‌هۆی نه‌بوونى نه‌وت و گرانیى نرخه‌كه‌ى، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆرى هاووڵاتیانی شارۆكه‌ى سۆران و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى به‌مه‌به‌ستى خۆگه‌رم كردنه‌وه‌ى سه‌رما و سۆڵه‌ى زستان، په‌نایان بۆ دانانی سوپای دار بردووه، له ئه‌گه‌ری سووتانی ماڵى هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شاستانى ئاگه‌دارى هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه.
عه‌میدى ماف عیماد كنعان رێكانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌شێكى زۆرى هاووڵاتیانی شارۆكه و گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران، به‌هۆكاری نه‌بوونی نه‌وتى پێویست له ماڵه‌كانیاندا سۆپای داریان داناوه، كه‌چی به‌هۆی بێباكی و شێوازی دانانی سۆپا له‌ماڵه‌كانیان، به‌تایبه‌تی ئه‌و خانوانه‌ی سه‌ریان به‌دار و حه‌سیر داپۆشراوه، له‌و بۆڕیه‌ی له خانووه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه، ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه‌ش جگه‌له‌زیانی ماددی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاوولاتییان دروست ده‌كات.
شایه‌نى باسه، ئه‌م ئاگاداریه‌ى به‌رگرى شارستانى سۆران دوواى ئه‌وه‌هات، له رۆژانى رابردوو به‌هۆى سۆپاى داره‌وه ئاگر له چه‌ند ماڵێك كه‌وتۆته‌وه و زه‌ره‌ر و زیانى ماددى لێكه‌وتۆته‌ه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سوران زیاتر ده‌ڵێ" بۆیه له رێگه‌ى سایتى وشه له هاووڵاتیان داواكارم، هۆشیار بن و ئه‌و بابه‌ته به هه‌ند وه‌ربگرن، له‌شێوازی دانانی سۆپا‌و ڕێكخستنیان، چونكه ئه‌وه مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رو ماڵ و گیانیان.
سۆران/ موڕشید برادۆستى