نیسك بڕێكى زۆر ڕیشاڵى تێدایه له‌گه‌ڵ پرۆتین و زینك، ئاسن، پۆتاسیۆم، فۆلات، ڤیتامین B.ته‌نیا له‌یه‌ك چاره‌كی كوپێك نیسكدا نزیكه‌ى 12 گرام ریشاڵ و 13 گرام پرۆتین هه‌یه. نیسك زۆر جۆرى هه‌یه وه‌كو سه‌وزى تۆخ، ره‌نگى سوور و زه‌رد، نیسكى خڕ، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ شۆربا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام جۆره‌كانى تر بۆ زه‌ڵاته پێویستن و ته‌ندروسترن.
سووده ته‌ندروستییه‌كانى نیسك
یه‌كه‌م: شه‌كره چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ى ئه‌نجام دراوه نیسك بڕێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى و ڕیشاڵى خۆراكى تێدایه كه له زۆرێك له پاقله‌مه‌نیه‌كاندا هه‌یه وه‌كو به‌زالیا، پاقله ، فاسۆلیا، جۆره‌كانى تر. ئه‌و ڕیشاڵه خۆراكیه‌ى له نیسكدا هه‌یه، یارمه‌تى كۆنتڕۆڵكردنى ئاستى شه‌كرى خوێن ده‌دات و وا ده‌كات بڕێكى كه‌متر شه‌كر بمژریت له لایه‌ن خوێنه‌وه، بۆیه هه‌میشه شه‌كرى خوێنت به‌ئاسایى ده‌هێڵێته‌وه.
دووه‌م: ته‌ندروستى هه‌رس باشتر ده‌كات.
نیسك بڕێكى زۆر ڕیشاڵى خۆراكى تێدایه، به‌مه‌ش چالاكى ریخۆڵه‌كان باشتر ده‌كات. ئه‌و ریشاڵه نه‌تواوانه‌ى له نیسكدا هه‌یه وا ده‌كات بڕێكى زیاتر ئاو بمژرێت له كۆئه‌ندامى هه‌رسدا، به‌مه‌ش ڕێ له قه‌بزى، سكچون، هه‌وكردنى ریخۆڵه و چه‌ندان نه‌خۆشى تر ده‌گرێت، پێویسته له‌كاتى خواردنى نیسكدا بڕێكى زیاتر ئاو بخۆیته‌وه، چونكه ریشاڵه‌كانى نیسك توانایى زۆر مژینى ئاویان هه‌یه.
سێیه‌م: رێ له شێرپه‌نجه ده‌گرێت، سیلینۆیم كانزایه‌كه له نیسكدا هه‌یه له زۆر خۆراكى تردا نییه. سیلینیۆم رێ له هه‌وكردن ده‌گرێت وه‌ڵامى به‌رگرى له‌ش باشتر ده‌كات و ڕێژه‌ى گه‌شه‌كردنى گرێ كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له ئه‌نزیمه‌كانى جگه‌ر یارمه‌تى لابردنى ژه‌هرى له‌ش ده‌دات به‌تایبه‌تى ئه‌و ئاوێتانه‌ى ده‌بنه هۆى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.