نوێترین دیزاینیIPhone 11 ئاشكرا كرا كه بووه‌ته هۆی سه‌رسامی و شۆكی خه‌ڵكی، چونكه له‌م مۆبایله نوێیه‌دا هه‌م كه‌ڤه‌رێكه‌ی گه‌وره كراوه و هه‌م چوار كامێرای بۆ زیاد كراوه كه بووه‌ته پێنج كامێرای ناوازه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له دیزاینه‌كه‌ی ئایفۆن 11 ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دیزاینه‌ریكی ئیتاڵی كه هه‌وادارێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌پڵه ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی بۆچوونی من ئایفۆنه نوێێه‌كه گۆڕانكارییه‌كی سه‌رانسه‌ری ده‌كات له دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی".
دیزاینه‌ره ئیتاڵییه‌كه ئه‌وه‌یشی روونكرده‌وه كه ئه‌م مۆبایله بۆ ساڵی 2019 ئاشكرا ده‌كرێت و خاوه‌نی پێنج كامێرای پڕۆفیشناڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌می تایبه‌تی كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی نوێ ده‌بێت بۆ ئه‌پڵ و مۆبایله‌كانی.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.