ژنێكی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی بووه خاوه‌نی سێ منداڵ له مێرده‌كه‌ی و چه‌ند ساڵێك به‌یه‌كه‌وه بوون، به چه‌ند ڕێیه‌كی جیاواز و تۆقێنه‌ر هه‌وڵی كوشتنی مێرده‌كه‌ی دا، له كۆتاییدا كوشتی تا به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بگات.
دادگای میدستۆنی ئینگلیزی له ناوچه‌ی كینت له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن، دانیشتێكیان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هایلی ویزرال ساز دا، كه به شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون مێرده‌كه‌ی كوشتبوو.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، "هایلی ویزرال"ی 32 ساڵ، له ساڵی 2017 تا به‌هاری 2018 چه‌ندان جار هه‌وڵی كوشتنی "ڕایمۆند"ی 49 ساڵی مێردی داوه، كه نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مێشكی هه‌بووه، تا به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بگات و بۆ تاهه‌تایه له‌گه‌ڵی بژی.
هایلی چه‌ند ڕێیه‌كی بۆ كوشتنی ڕایمۆندی مێردی تاقی كردووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش فڕێدانه ناو ئاو له كاتی ڕاوه‌ماسی، ژه‌هرخواردكردن، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و ده‌یان ڕێی تر، كه دواتر پۆلیسه‌كان له ڕێی دوایین سێرچه‌كانی ناو ئینته‌رنێتی ئامێره ئه‌لیكترۆنه‌كانی ژنه‌كه‌وه ئاشكرایان كردبوو.
ئه‌م ژنه سێ منداڵی له مێرده‌كه‌ی هه‌یه كه له ساڵی 2016 هاوسه‌رگیرییان كردووه، به‌ڵام به‌رده‌وام چاوی له‌وه بووه شتێك له مێرده‌كه‌ی بكات و شوو به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات.
له كۆتاییدا هایلی به هاوكاری گلین بۆلاردی خۆشه‌ویستی و كچه 20 ساڵانه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه، مێرده‌كه‌ی به فیشه‌كێك كوشت و له‌ناوی برد، پۆلیسه‌كانیش دڵنیا بوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م كارانه له‌پێناو به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام چاوپۆشی‌یان لێ ناكرێت و هه‌ر سێ تاوانباره‌كه له گرتووخانه كراون و سزای تاهه‌تایی گرتنیان بۆ ده‌رچووه.