پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌ریتانیا، تووشی تاسان بوون كاتێك بینییان منداڵێك زمانێكی ئێجگار گه‌وره‌ی پێوه‌یه.
ئه‌و منداڵه كه ناوی "بازلی مۆریسۆن جۆنسۆن"ه، له زگماكییه‌وه زمانی گه‌وره‌یه، به‌ڵام هه‌تا گه‌وره بێت زمانی گه‌وره‌تر ده‌بێ، به‌شێوه‌یه‌ك ناتوانێ له ناو ده‌میدا بیهێڵێته‌وه و ده‌م دا بخات، دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، زمانی زیاتر ده‌ستی به گه‌شه كرد و زۆرتر له جاران گه‌وره بووه.
دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ری، ده‌ركه‌وت تووشی نه‌خۆشیی "بیكویس-فیدمان" بووه كه شێواندن له دروستبوون دروست ده‌كات، ئه‌و نه‌خۆشییه له كۆی هه‌ر 11 هه‌زار منداڵێك، یه‌ك كه‌س تووش ده‌بێ، به‌ڵام هه‌رجاره به شێوه‌یه، ئه‌م كچه بچووكه، یه‌كه‌م كه‌سه كه نه‌خۆشییه‌كه له زمانییه‌وه هاتبێته ده‌ر.
به‌پێی قسه‌ی پزیشكه‌كان، ئه‌وه گه‌وره‌ترین زمانه تا ئێسته مرۆڤ بینیبێتی.
ئێسته ئه‌و منداڵته ته‌منی ساڵێك و شه‌ش مانگه، خه‌ریكه ده‌نگی دێته ده‌ر، پزیشكه‌كان نازانن ئایا له داهاتوودا ده‌توانێ قسه بكات. له نه‌شته‌رگه‌ری پێشوویدا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار زه‌رده‌خه‌نه بكات.
وشه/ ده‌یلی میرۆر، موحسین شابان