له یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنینی سه‌ر شه‌قامێكی به‌ریتانیا، كوڕێك خه‌ریك بوو بڕێكی زۆر كۆكاینی لێ بگیرێت، بۆیه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه له‌ناو ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵیدا بوو، هه‌موو كۆكاینه‌كه‌ی خوارد و مرد.
له ناوچه‌ی كیركیی شاری میرسیسایدی به‌ریتانیا، له یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنینی سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئالان نۆلانی 22 ساڵ و جۆرجیا كاسیدی 19 ساڵی خۆشه‌ویستی بۆ پشكنین وه‌ستێنران.
ئه‌م كوڕه بڕێكی زۆر ماده‌ی كۆكاینی پێ بوو، به‌ڵام له ترسی ئه‌وه‌ی لێیان بگیرێت و له‌سه‌ری بگیرێن، جۆرجیا هه‌موو كۆكاینه‌كه‌ی خوارد، بێگومان بارودۆخی ته‌ندروستی پێ تێك چوو و ژه‌هراویی بوو، بۆیه دوای سێ ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست دا.
جوان دایكی ئه‌و كچه‌یه، كاتێك به ڕووداوه‌كه‌ی زانیوه، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كوڕه و له به‌رده‌م دادگه‌ی لیڤه‌رپوول سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووه و گوتوویه‌تی: له‌و شه‌وه‌دا كچه‌كه‌م مرد و كه‌سێكی پاراست كه وایزانی خۆشی ده‌وێت، له شوێنی خۆیه‌وه به ژیانی باجی هه‌ڵه‌كانی ئه‌م كوڕه‌ی داوه.
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، دادگا مردنی جۆرجیایان به ڕووداوێكی ناخۆش تۆمار كرد و هه‌وڵی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان داوه، جیا له‌وه‌ش، ئالان بۆ ماوه‌ی 18 مانگ ده‌گیرێت و ده‌بێت 300 سه‌عاتیش خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كان بكات.