له میدیاكانى توركیا و جیهان ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێدا ده‌رده‌كه‌وێت زه‌وى ژێر دوو ئافره‌ت ده‌ڕوخێت و ژنه‌كه ده‌كه‌ونه چاڵێكه‌وه.
پێگه‌ى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى نووسیویه‌تى، ئه‌م دوو ژنه یه‌كێكیان پزیشك و ئه‌ویتریان په‌رستاره، كاتێك له شوێنێكى نزیك شوێنى كاركردنیان ده‌ڕۆن، ژێرپێیان ده‌ڕوخێت و ده‌كه‌ونه چاڵێكه‌وه.
به پێى زانیارییه‌كانى سكاى نیوز ئه‌م دواى گه‌یشتنى تیمى فریاكه‌وتن، ژیانى ئه‌م دوو ژنه رزگار ده‌كرێت و به بریندارى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، برینه‌كانیان سووكه.
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه یه‌كێكه له كامیرایهكى چاودێرى وه‌رگیراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.