سەرۆكی ڕووسیای فیدراڵ ڤلادیمێر پوتین دەستپێشخەرییەكی پێشكەشی هاوتا توركییەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا كرد، بە ئامانجی زیادكردنی هاوكارییەكان و پتەوكردنی پێوەندییەكان بۆ لەناوبردن و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.
ئێوارەی دوێنێ ڤلادیمێر پوتین بەهۆی تەقینەوەكەی پارێزگای قەیسەری توركیا، برووسكەیەكی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەركۆماری توركیا كرد و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان كرد.
لە تەقینەوەكەی دوێنێی شاری قەیسەری توركیا 13 كەس كوژران كە كاروانێكی سەربازانی كردبووە ئامانج.
پوتین بۆ ئەردۆغان ئاماژەی داوە، وەڵامدانەوەی ئەو جۆرە هێرشه خوێنڕێژییانە پێویستی بە ڕووبەڕوبوونەوەی توندە بەرامبەر گرووپە توندڕەوەكان.
هەروەها ڕوونی كردووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە مۆسكۆ و ئەنكەرە هاوكاری زیاتری یەكتر بكەن لە بواری ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.
جێی باسە دوای ئەوەی لە كۆتای ساڵی 2015 هێزی ئاسمانی توركیا فڕۆكەیەكی جەنگی رووسیایان خستە خوارەوە، پێوەندییەكانی مۆسكۆ و ئەنكەرە تا خراپترین ئاست هاتە خوارەوە و دواتر ئەردۆغان بە فەرمی داوای لێبوردنی لە ڤلادیمێر پوتین كرد و بەو شێوەیە پێوەندییەكانی هەردوو وڵات ئاسایی بوونەوە و هەماهەنگی بەهێزیش لە نێوان هەردوولادا هەیە.
سەرچاوە/سكای نیوز.