بۆ رۆژی لەدایكبوونی 70 هەزار نامەی بۆ هات

:: AM:11:15:18/12/2016 ‌

پاپای ڤاتیكان فڕەنسیسی یەكەم، بەبۆنەی ڕۆژی لە دایكبوونی نزیكەی 70 هەزار نامەی پیرۆزبایی بۆ نێردراوە و دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو مۆمی هەشتایەمین تەمەنی خۆی كوژاندەوە.

ئەو نامانەی بۆ پاپا هاتوون، بە زمانەكانی لاتینی و ئیتاڵی و ئیسپانی و پرتوگالی و ئینگلیزی و فڕەنسی و ئەڵمانی و پۆڵەندین.

بەبۆنەی ئەو پیرۆزبایییە زۆرانەی بۆ یادی لەدایكبوونی پاپا نێردراوە، پاپا فڕەنسیس لە تویتەری خۆی تویتێكی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی، سوپاسی لوتفتان دەكەن، بیرتان نەچێ نوێژ بكەن لە پێناوی مندا.

پاپا فڕەنسیسی یەكەم دەڵێ، كاتێك بۆ یەكەم جار ڕێوڕەسمە ئاینییەكانمان لە كەنیسەی پاولینا و سیستینای ڤاتیكان ئەنجام دا، كە دیوارەكانی بە نەخشەكانی مایك ئەنگلۆ نەخشێنرا بوون، لە هزری خۆمدا دەمگوت ئەوە كارێكی مەترسیدارن، چونكە سەرجەمی ئەوانەی لە نەخشەكان دەركەوتوون كەسانی پیر بوون.

ئاماژەی دا، ئەمڕۆ بەو شێوەیە بیر ناكەمەوە، سوپاسی هەمووتان دەكەن كە نوێژ لە پێناوی پیربوونی من دەكەن، بۆ ئەوەی ئاشتی و ئایندارانمان بەرەوپێشەوە بچن و دڵشاد بن و هەمیشە لە سەلامەتیدا بن.

سەرچاوە/ ئەلڕەئی.




وشە - باز ئه‌حمه‌د