ژنه پێشكه‌شكاری كوردستان شارا ئیبراهیم، له نوێترین دیمانه‌ی له به‌رنامه‌كه‌ی خۆیدا میوانداری هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری كورد زاهیر جه‌لال ده‌كات و له میانه‌ی پرسیارێك كه ئاراسته‌ی ده‌كات، دڵی ده‌شكێنێت و پرسیاره‌كه‌یشی خه‌ڵك تووڕه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی نووسیویانه شارا ئه‌ته‌كێتی ڕۆژنامه‌وانی نازانێ و پرسیاره‌كانی میوانه‌كانی بێزار كردووه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێدا شارا پرسیار له‌سه‌ر باڵاكه‌ی لێ ده‌كات و ده‌ڵێ حه‌زت ده‌كرد باڵات درێژ بوایه له ئێسته زیاتر، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت تۆ باڵات كورته، زاهیر جه‌لال به ساده‌یی ده‌ڵێت من هه‌ر چۆن بم هه‌ر زاهیر جه‌لالم و سوپاس بۆ خوا كه وام.
هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له شارا گرتووه كه نازانێ پرسیار ڕووبه‌ڕووی میوانه‌كانی بكاته‌وه و به‌رده‌وام تووشی هه‌ڵه ده‌بێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ئاماده‌كارییه‌ك ناكات بۆ پرسیاری میوانه‌كانی، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جار نییه شارا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه.
له پێگه‌ی هونه‌رییه‌كان له‌ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هێرشی توند كراوه‌ته سه‌ر شارا و به نه‌زان ناویان بردووه، هۆكاری نه‌هاتنی میوانی ناوداریشیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ئاستی ڕاگه‌یاندنی لاوازه و ئه‌وانه‌ی هاتوویشن په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.