دوای ئه‌وه‌ی شارا ئیبراهیم پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "شارا" له كه‌ناڵی كوردماكس، پرسیارێكی نامۆی له زاهیر جه‌لال میوانی به‌رنامه‌كه‌ی كرد، هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌بارانیان كرد و زاهیریش ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.
له دوا پرۆگرامی شارا، پێشكه‌شكار له زاهیر جه‌لالی پرسی: "حه‌زت ده‌كرد باڵات له‌وه‌ی ئێسته درێژتر بووایه؟" ئه‌م پرسیاره‌ش كه هیچ خۆئاماده‌كردن و بنه‌مایه‌كی ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیایی له‌خۆی نه‌گرتووه، هه‌وادارانی هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی تووڕه كرد، بۆیه شارایان ڕه‌خنه‌باران كرد.
دوای دوو ڕۆژ له ڕهخنهبارانكردنی شارا، زاهیر جه‌لال له ڤیدیۆیه‌كدا ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی پرسیاره‌كه و ڕووداوه‌كانی پێش به‌رنامه‌كه‌ش دا، باسی له‌وه كرد كه به شارای گوتووه ڕێز له میوانه‌كانی بگرێت و پرسیاری شهرمهزاركهریان لێ نه‌كات، كه‌چی شارا هه‌مان شتی به‌رانبه‌ر خۆی كرد و ئه‌و پرسیاره بێ بنه‌ما و ئهتهكێتهی لێ كرد.
له ڕوونكردنهوهكهدا زاهیر جه‌لال ده‌ڵێت: من پێش پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه پێم گوت، شارا خان پێشكه‌وتنی تۆم ده‌وێت بۆیه ئه‌م قسانه له بهرنامهكانتدا كه‌م بكه‌یته‌وه باشتره، یه‌كه‌م زۆر ئم به‌كار مه‌هێنه، دووه‌م پێكه‌نینێك شیاو نه‌بێت زۆر پێمه‌كه‌نه، سێیه‌م پرسیاری شه‌رمه‌زاركه‌ر له میوانه‌كه‌ت مه‌كه.
زیاتر ده‌ڵێ: شارا ته‌حه‌مولی نه‌كرد به‌گوێی قسه‌كانم بكات، توانای ئه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه و ئه‌و پرسیاره نامۆیه‌ی له من كرد، به‌ڵام من سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌م و له باڵاكهم شه‌رمه‌زار نیم، زاهیر جه‌لال ئاوا جوانه.