بۆ یه‌كه‌مجار هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد عه‌دنان كه‌ریم له شاری "سدنی ئوستراڵیا" كۆنسێرتێكی تایبه‌تى ساز كرد، ئه‌مه جگه له گه‌وره‌یی كۆنسێرته‌كه كه وه‌ك خۆیی له‌وباره‌یه‌وه له پێگه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه.
عه‌دنان كه‌ریم به شانازییه‌وه ڤیدیۆی هه‌وادارێكی له پێگه‌ی تایبه‌تی له ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تیایدا له‌گه‌ڵ گرووپی ماداكتۆ ئێۆركسترا پێشكه‌ش به هه‌واداره‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات، ئه‌مه‌یش دڵخۆشی به كوردانی ئه‌و وڵاته گه‌یاند و توانی هه‌وادارێكی زۆر له ده‌وری خۆیی كۆبكاته‌وه.
عه‌دنان كه‌ریم له ساڵی 1963 له شاری كه‌ركووك له دایك بووه و له بنچینه‌دا خه‌ڵكی دێی ژاژڵه‌ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی شارباژێڕه. له شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سه‌ره‌تای ژیانی ھونه‌ری گه‌شه‌ی سه‌ندووه. ساڵی 1985 به‌شی نیگاركێشانی له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه. له ساڵی 1991 دا كوردستانی به‌جێھێشتو‌وه و ئێستا له سوید له‌گه‌ڵ مهاباد خانی هاوسه‌ری و سێ منداڵه‌كه‌ی له شاری ئوپسالا ده‌ژین.