بەم هەنگاوانە چەوری ورگ بەخێرایی و ئاسانی لەناوببە

:: PM:07:57:30/10/2018 ‌

قەڵەوی یەکێکە لە کێشە گەورەکانی خەڵک لە دنیادا و زۆربەی کەس بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ڕزگاری بێت لەم کێشەیە، بۆیە لێرەدا باس لە چەند هەنگاوێک دەکەین کە دەتوانیت بە خێرایی کێش کەم بکەیەوە:

یەکەم - ڕاهێنانی وەرزشی توند بکە: بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەی ئەمەریکی ڕاکردن بۆ ماوەی 12 میل لە هەفتەیەکدا، چەوری جەستە کەم دەکاتەوە بەتایبەت چەوری ورگ.

دووەم - ئەو خۆراکانە بخۆ کە کالۆریان کەمە: ئەگەر بتەوێت بەشێوەیەکی بنچینەیی چەوری ورگت بتوێتەوە، پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆی کە بڕێکی کەم کالۆریان تێدایە.

سێیەم - بەرزکردنەوەی قوورسایی: لەکاتی بەرزکردنەوەی قوورساییدا بڕێکی زۆر کالۆری دەسووتێت، ئەمەیش وادەکات بەشێوازێکی خێرا چەوری ورگت کەم بکاتەوە و بسووتێت.

چوارەم - پرۆتین بخۆ: ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین بریتین لە "ماسی، مریشک و هێلکە" ئەم خۆراکانە وادەکەن هەست بەتێری بکەیت، چونکە بەشێوەیەکی هێواش هەرس دەکرێن.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان