به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆره‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه چه‌ند خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه یارمه‌تییه‌كی باشی شیكرنه‌وه و نه‌هێشتنی ژه‌هر له جه‌سته‌دا ده‌كات و باسیان لێوه ده‌كات:
یه‌كه‌م - ئاو: یارمه‌تی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری له‌ش ده‌دات و پێویسته رۆژانه هه‌شت بۆ 10 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه.
دووه‌م - لیمۆ: سه‌ره‌ڕای كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر، ڕه‌نگی پێست ڕووناك ده‌كاته‌وه و به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات.
سێیه‌م - چای سه‌وز: یارمه‌تی دابه‌زاندی كێش ده‌كات و جه‌سته له ژه‌هر ڕزگار ده‌كات.
چواره‌م - زه‌رده‌چه‌وه: جه‌سته له ژه‌هر پاك ده‌كاته‌وه و له هه‌وكردن و شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه ده‌تپارێزێت.