به‌هۆی ڕێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی نێوان سێ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی ئۆتۆمبێلی كاره‌با، پێشبینی ده‌كرێ نرخی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه دابه‌زێت و زیاتر بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "نیكای" ژاپۆنی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌رسێ كۆمپانیای "نیسان مۆتۆرز"ی ژاپۆنی، "ڕینۆ"ی فه‌ڕه‌نسی و "میتسیۆبیشی" ژاپۆنی، كاره‌گانیان كه تایبه‌ته به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، یه‌ك ده‌خه‌ن و له ژێر یه‌ك هێمای بازرگانیدا، له داهاتوویه‌كی نزیكدا به نرخێكی هه‌رزانتر له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئێسته له بازاڕن، ده‌یفرۆشن.
جێی ئاماژه‌یه، ئۆتۆمبێلی كاره‌با، نرخی به‌به‌راورد به ئۆتۆمبێبی به‌نزین و گاز، گرانه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و په‌ستانه جیهانییه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه نایه‌ڵن به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م بێت، تاوه‌كوو بازاڕی نه‌وت دانه‌به‌زێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ش كه ئابوورییه‌كه‌یان پشتی به نه‌وت به‌ستووه، نایه‌ڵن ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله بچێته بازاڕه‌كانیانه‌وه. به‌ڵام ئه‌م سێ كۆمپانیایه كه پێشتری هه‌ماهه‌نگی له نێوانیاندا بووه، ده‌یانه‌وێ شۆڕشێك له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن و به نرخی ئۆتۆمبێلی به‌نزین بیفرۆشن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه لای خۆشیانه‌وه، هه‌ریه‌كه له دوو گه‌وره كۆمپانیای "تۆیۆتا"ی ژاپۆنی و "ڤۆڵكس ڤاگن"ی ئه‌ڵمانی كه یه‌كه‌م و دووه‌م زه‌به‌لاحترین كۆمپانیان له جیهاندا، بڕیاریان داوه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌با زیاد بكه‌ن.
نیسان و ڕینۆ كه هه‌ردووكیان یه‌ك سه‌رمایه‌دار به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، له‌گه‌ڵ میتسیۆبیشی، ده‌یانه‌وێ پێش دوو كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه بكه‌ن و به نرخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئۆتۆمبێله‌كانیان بخه‌نه بازاڕه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ندازیارانی هه‌رسێ كۆمپانیا، كۆبوونه‌ته‌وه و له ژێر یه‌ك چه‌تردا، به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بییه