یاسر حه‌یده‌ر گه‌نجێكى ئێزدى ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌یه و په‌ككه‌وتووه هه‌ردوو قاچى نیه, ده‌كه‌وێته داوى خوشه‌ویستى كچێك و به رێگه‌ى ته‌له‌فون یه‌كتر ده‌ناسن كه هه‌ردووكیان خه‌لكى شنگالن ,دواى هێرشى داعش بۆ سه‌ر شنگال ئاواره‌ى دهۆك ده‌بن ,یاسر نه‌ى توانیوه كچه‌كه بخوازێت به هۆى ده‌ست كورتى خێزانى, له به‌ر ئه‌وه وه‌حیده خالیدى 28 ساڵ ده‌رفێنێت و دواتر به هاوكارى هه‌ندێك گه‌نجى ئێزدى پاره بۆ كۆ ده‌كرێت و هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن.
حه‌یده‌ر سلێمان كه ده‌كاته باوكى زاوا بۆ رۆژنامه‌ى "وشه"ى گوت :یاسرى كۆڕم هه‌ر له زكماكدا په‌ككه‌وتوو بوو و هه‌ردوو قاچى نه‌بووه, ماوه‌یه‌ك بوو په‌یوه‌ندى خوشه‌ویستى له گه‌ڵ كچێك دا هه‌بووه ,پاره‌مان نه‌بوو بۆى بخوازین دواتر یاسر كچه‌كه ده‌رفێنێت و هه‌ڵدێن , پاشان هه‌ردوو خێزان رێك كه‌وتن دروست ده‌كه‌ن و به هاوكارى چه‌ند خێر خوازێك زه‌ماوه‌ندێكى خۆش بۆیان رێك خست و هه‌ردووكیان به ئاوانى خۆى گه‌یشتن كه ئه‌مه‌ش جێگاى دڵخوشیمان بوو.
به هۆى سه‌رنج راكێشى چیرۆكى خۆشه‌ویستى نێوان یاسر و وه‌حیده ژماره‌یه‌كى زۆر له گه‌نجانى ئێزدى به ئه‌ركى خۆیان زانى هاوكارى به یه‌ك گه‌یشتنى ئه‌م دوو خوشه‌ویسته بكه‌ن و ببنه هۆكارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌م خێزانه و له زه‌ماوه‌ندێكى جوان دا بوونه‌ته هاوسه‌رى یه‌كتر.
وشه/دهۆك-دێژین سدقی