سێكس لای ژنێكی موسڵمان

:: PM:07:42:18/12/2016 ‌

نازانین چی لە ماڵەكاندا لە نێوان ژن و پیاودا دەگوزەرێ، بەڵام ئەو وردە زانیارییانەی دزە دەكەن، دۆخی سێكسیی خێزانی رۆژهەڵاتیمان بۆ ئاشكرا دەكات.

كچێك نووسیبووی، لەبەر پێداویستییە تایبەتەكانی، حەز دەكات شوو بكات. تەنیا بەهۆی ئەم قسانەوە، بەبێ رەوشت تۆمەتبار كرا. ئەمەش هۆكارەكەیە كە پسپۆڕان ئاشكرای دەكەن، زۆرێك لە ژنانی رۆژهەڵاتی و موسڵمان كە هاوسەریان هەیە، بۆ جارێكیش نەگەیشتوون بە ئۆرگازم.

ژنێك دەپرسێ: چۆن بتوانم داوای سەرجێیی لە مێردەكەم بكەم، بەبێ ئەوەی تۆمەتی بێ رەوشتیم بەسەردا نەسەپێنێ! پسپۆڕێكی پێوەندییە سێكسییەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تەنانەت زۆرینەی ژنان گەیشتوونەتە ئەو هەست و بڕوایەی كە چێژی سێكسی تایبەتمەندی پیاوە و ئافرەت تەنیا بەوەی دەبینێ مێردەكەی چێژی لێ وەردەگرێ، هەست بە چێژ دەكات.

زۆرێك لە پیاوان گلەیییان لە ژنەكانیان ئەوەیە كە ساردن، ناتوانن بە هەمان گەرموگوڕی ئەوان، بەشداریی پێوەندییە سێكسییەكان بكەن، بەڵكو چاوەڕێ دەكەن هەموو هەنگاوەكان لە پیاوەوە بێت.

كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی و موسڵمان، وا دەڕوانێتە ئافرەت كە تەنێكە بۆ پڕكردنی زەوقی پیاو و هۆكاری ورووژاندنێتی و هیچیتر نا، بۆیە دەبێ پێش شووكردنی، ئاگای لە خۆی بێت، چونكە چاوی پیاوان لەوە زیاتری لێ نابینێ، دەبێ ئەوەندە لە سێكس بترسێ، هەمیشە خۆی لێ بەدوور بگرێ.

ژنێكی بەساڵاچوو دەڵێ: ئێمە رقمان لەوەیە كچمان ببێ، چونكە لەو رۆژەی لە دایك دەبێ تا ئەو رۆژەی شوو دەكا، دەبێ چاودێری بكەین و لێی بترسین، دوای شووكردنیش، ئیتر ئەو چاودێرییە دەكەوێتە ئەستۆی مێردەكەیەوە.

ئەگەرچی ئێمە پێویستیمان بە هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ سەلماندنی ئەوەی كە سێكس، مافێكی رەوایە و بەشێكە لە دروستبوونی نێر و مێ، بە رەچاوكردنی خۆپاراستن لەوەی ئەو سێكسە ببێتە هۆكاری بەڕەڵایی، نابێ ئەوەشمان لە یاد بچێ، باسكردنی سێكس، یەكێكە لە گرنگترین باسەكانی هەموو مرۆڤێك.

ئایا سێكس بەڕەڵایییە؟
ئەگەر پێت بڵێم: من حەزم لە خواردن و خەوە، هەست بە هیچ نائاسایییەك ناكەی، بەڵام ئەگەر پێت بڵێم حەزم لە سێكسە، خۆت و هەموو دانیشتوان لەگەڵمان، هەست بە شەرم و تەریقبوونەوە دەكەن و بە بەڕەڵاش لە قەڵەمم دەدەن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە، هەمیشە ئەو بابەتە بۆ بابەتێكی بەڕەڵایی قۆستراوەتەوە، هەمیشە وا خراوەتە مێشكەوە، كە لە چوارچێوەیەكی داخراودا نەبێ لە نێوان خۆمان و خۆمان، لە هەر چوارچێوەیەكی تر قسەی لەسەر بكرێ، دەبێتە بەڕەڵایی. هەمیشە لە مێشكی موسڵماندا، سێكس وەك شتێكی حەرام و بەڕەڵایی تەماشا كراوە، وەك چۆن هونەریش بە لۆتێتی تەماشا دەكرێ، ئەمەش هەمان ئەو بیرە هەڵەیە كە رۆژئاوایییەك هەمیشە تیرۆر بە ئیسلامەوە دەلكێنێ.

ئەمە بەگشتی بۆ هەموو تاكێكی كۆمەڵگەی موسڵمان راستە، ئافرەتان هێشتا قووڵتر بووەتەوە و هۆكارەكان لەسەر یەكتر، ئەو چەمكەی لێ دەتۆرێنن.

بەپێی راپۆرتێكی دەستەی میسری بۆ خۆپاراستن، ئاماژە بەوە دەكات كە زیاتر لە 95%ی ژنانی میسر، بە بیانووی ئەخلاق و ئاینەوە، خەتەنە كراون، لەكاتێكدا هیچ ئایەتێك باسی خەتەنەكردنی كچانی نەكردووە، ئەو فەرموودانەش كە باسی دەكەن، لەلایەن پسپۆڕانی شەریعەتەوە راڤەیان بۆ كراوە و لە دەرئەنجامدا، هەرگیز ئەو مانایە نابەخشێ كە پێویستە ژنان خەتەنە بكرێن. كەواتە بابەتی خەتەنەكردنی كچان، پێوەستە بە نەریتەوە زیاترە نەوەك ئاین.
خەتەنەكردنی ژنان، شێواندنی دروستكراوی خوایە، لەلایەنی دەروونی و جەستەیی و سێكسییەوە، ئافرەتەكە دەشێوێنێ، كەواتە بەپێی شەرعیش دەتوانین بڵێین حەرامە و لە رووی یاساییشەوە تاوانێكی گەورەیە.

یوسف قەرزاوی دەڵێ: هەر شتێك كە كردنەكەی دروست بوو، دواتر دەركەوت زیان دەگەیەنێ، ئەوا دەبێ نەكرێ، ئەمەش بەپێی ئەو یاسایەی دەڵێ: هیچ فەرمانێك نابێ زیان بگەیەنێ، ئەمەش بەڵگەیە كە خەتەنە بۆ كچان قەدەغەیە.

هۆكاری خەتەنە، كەمكردنەوەی حەزی ئافرەتە بۆ سێكس، ئەمەش بۆ ئەوەیە كە لە كاری بەد بەدوور بگیرێ، بەڵام تۆ بڵێی مرۆڤ لە خوا باشتر بزانێ؟ ئەگەر ئەم پارچە گۆشتەی دەبڕدرێ، زیانی بۆ رەوشتی كچەكە هەبێ، بۆچی خوا دروستی دەكات؟

دەبێ ئەوەش بپرسین، ئایا حەز و ئارەزوو، مەرجە بگات بە زینا؟ ئایا ئەوە هەموو تێگەیشتنمانە لە رەگەزی بەرامبەر كە ئەقڵ و هۆش و ئەخلاق و ئاینی نوقسانە؟ ئایا ئەوە بۆچوونێكی راستە كە وا بزانین ئەگەر ئافرەت وەك پیاو ئازاد بێ، خەتەنە نەكرێ و چاوی بكرێتەوە، ئیتر بە دڵنیاییەوە بەرەو زینا دەڕوا؟ ئایا هیچ رێگەیەك نییە بۆ ئەوەی كچان بە پارێزراوی بمێننەوە، خەتەنە و داپۆشین و كۆیلەكردن نەبێ؟.

هەموو ئەم ترسانەی لە كچانمان هەیە، هیچ بیانوویەكی نییە جگە لە ناخی نەخۆشی خۆمان نەبێ. رەنگە ئافرەتان بیانوێرایە وەك پێویست باسی مافەكانیان بكەن، زمانیشیان وەك گۆشتی زیادە لێ بكردایەتەوە. خەتەنەكردن لە ترسی زینا، وەك ئەوە وایە ترێ نەفرۆشی نەوەك بكرێ بە مەی.

پرسیارێكی لە هەمووی گرنگتر، ئایا ئەوە حەز و ئارەزووەكانی ژنانە كە بوونەتە هۆی دەستدرێژیی سێكسی و لاقەكردن و سووكایەتی، یان پیاو؟

رەنگە مرۆڤ بیانووی هەبێ كە هەندێ مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵاندا دەكات، ئەویش ئێستە رێكخراوەكان مافی ئاژەڵ قەدەغەیان كردووە، بەڵام دەبێ چ رێسایەك رێ بدات، بەهەمان ئەو رێگەیە، مامەڵە لەگەڵ ئافرەت بكرێ و سووكایەتی بە حەزەكانی بكرێ و ببڕێتەوە؟.

ئایا سێكسی ئافرەت تەنیا بۆ منداڵبوونە؟
ئەگەر تەنیا بۆ منداڵبوون بێت؟ بۆچی گەیشتن بە چێژ (ئۆرگازم) بوونی هەیە؟ ئەگەر گەیشتن بەو لووتكەی چێژە كە بە فڕێدانی تۆوی پیاو كۆتایی دێ، بۆچی ئافرەتیش هەستی پێ دەكات؟

زانایەكی ئەڵمانی لە توێژینەوەیەكدا دەیسەلمێنێ، گەیشتنی جارێكی مرۆڤ، پیاو بێت یان ژن بە ئۆرگازم، بەهێزترە لە بەكارهێنانی هیرۆیین.

لەناو تیشكی رەنینی موگناتیسی، تاقیكردنەوە لەسەر ئافرەتێك كراوە كە گەیشتووەتە ئۆرگازم، دەركەوتووە لەو ساتەدا 30 بەشی مێشكی دەستی كردووەتەوە بە چالاكی، هەندێكیان ئەو بەشانەن كە تایبەتن بە هەستی دەستلێدان، رازیبوون و ئاسوودەیی. كەواتە یەكەم خەڵاتی سێكس بە ئافرەتی دەدا، چالاككردنەوەی مێشكە، نەوەك منداڵبوون.

كاتێك ئافرەتێك دەگات بە لووتكەی ئارەزوو، شەپۆلێكی بەرەو رەحم دەنێرێ، ئەمەش دەبێتە هۆی هاوكاریی كرداری پیتاندن و منداڵبوون. دەبێ بیریشمان نەچێ، كاتێ ئافرەت چێژ لە سەرجێی دەبینێ، بەهۆی تەڕبوونی زێی، دەبێتە هۆی ئاسانبوونی كردارەكە، بەڵام زۆرێك لە ژنان كە خەتەنە كراون، ئەو هەستەیان نامێنێ، یان ئەوەتا بە ئازارەوە بتلێنەوە، یاخود بە دەرمان خۆیان چەور بكەن، بۆ ئەوەی لەكاتی چێژ وەرگرتنی مێردەكانیان، ئازار رۆحیان نەبات بە ئاسماندا.

كەواتە گەیشتنی ئافرەت بە ئۆرگازم، لە پێشدا بۆ خۆی گرنگە، ئینجا بۆ مێردەكەی، دواتر بۆ منداڵبوون.

سێكس مافێكە خوا بە ئافرەتی داوە، بە بەڵگەی قورئان و هەموو كتێبە پیرۆزەكان، تەنانەت لە قورئانی پیرۆزدا، رێگە دراوە كە هەموو شێواز و ستایلەكان بەكار بێت، بەو شێوەیەی هەردوولا پێیان خۆشە.

پێغەمبەر (د. خ.) دەفەرموێ: هەركەسێكتان لەگەڵ هاوسەرەكەی جووت بوو، بۆی نییە تەنیا بە كۆتاهاتنی حەزی خۆی هەستێ، دەبێ بزانێ ئەو كەی دەگات بە ئارەزوو ئینجا هەستێت. 

ژنێك سكاڵای لای پێغەمبەر (د. خ.) كرد بەوەی چووكی مێردەكەی وانێك نابێ، پێغەمبەریش مافی ئەوەی دایە ئەگەر دەیەوێ بگەڕێتەوە لای مێردە كۆنەكەی، كە گوتی نەخێر نامەوێ، ئینجا مێردەكەی بانگ كرد و پێی گوت، دەبێ خۆی چارە بكات.

سێكس پێویستییەكی جەستە و دەروونە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بۆچوونانەیە كە دەڵێن، سێكس هەڵسوكەتێكی خۆڕسكی هەموو زیندەوەرێكە، وەك هەر ئاژەڵێكی تر.

تەنانەت خواردنیش هەر جەستە نییە، تۆ كە برسیت دەبێ، گۆشتی مارت پێ خۆشترە یان پیتزا؟ هەڵبەت ئەوەی كە حەزی تۆ دەیخوازێ، سێكسیش بەهەمان شێوە، كاتێك لەگەڵ ئەو كەسەیە كە پێشتر هەستەكانت هەڵی بژاردووە و خۆشت دەوێ، لەوە دەردەچێ كە تەنیا ویستێكی جەستەیی بێت.

رۆح و جەستەی مرۆڤ، پێكەوە هەوڵ بۆ پێویستییەكانیان دەدەن و هیچیان نابێ فەرامۆش بكرێ، سێكسیش كە یەكێكە لەو پێداویستییە جەستەیی و رۆحیانە، دەبێ لەوە بیهێنینە دەرەوە كە تەنیا كردارێكی میكانیكییە، دەبێ لەوەش بێتە دەرێ كە تەنیا بۆ یەك رەگەز گرنگە، بۆ ژن و بۆ پیاو، لووتكەی رۆمانسییەتی لێ دروست دەكرێ.

نووسینی: خالد بازە


وشە - كوردۆ شابان