سندی یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كانی كه گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته، به‌تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان چونكه بڕێكی زۆر ماده خۆراكیه‌كان و دژه ئۆكسانه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی دروست كردنی ئه‌م سوودانه بۆ جه‌سته كه گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م - به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده به‌رگرییه‌كان و ڤیتامین E له‌ناو سندیدا به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت.
دووه‌م - له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت: بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسانه‌كان له‌ناو سندیدا هاوكاریت ده‌كات له شیكردنه‌وه و دژایه‌تی كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، به‌مه‌یش له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت.
سێیه‌م - دژی نه‌خۆشی پوكه: ئه‌گه‌ر رۆژانه نیو بۆ یه‌ك سیندی بخۆی ئه‌وا نه‌خۆشی پوكت ناهێڵێت و له هه‌وكردنی پوك ده‌تپارێزێت.
چواره‌م - مه‌ترسی دروستبوونی به‌ردی گورچیله كه‌م ده‌كاته‌وه: پزیشكان گوتوویانه سندی زۆر باشه بۆ نه‌هێشتنی به‌ردی گورچیله.
پێنجه‌م - ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه: رۆژانه خواردنی یه‌ك سندی به‌سه بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی ده‌روون و دووربوون له سترێسی.