كه‌سایه‌تی هه‌موو كه‌سێك پێوه‌سته به مامه‌ڵه‌كردن و سرووشتی ئه‌و كه‌سه‌وه كه‌سایه‌تی له ڕووی مه‌عنه‌وه‌یه‌وه زۆر كاریگه‌رتره وه‌ك له جه‌سته، بۆیه چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه كردن كاریگه‌ری زیاتری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیت.
به‌شداری كردنی گفتوگۆ: به‌شداری كردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر ڕۆڵێكی كاریگه‌ری ھه‌یه له ڕاكێشانی سه‌رنجیان، ببیته كه‌سێكی قسه‌كه‌ر و به بڕوا به‌خۆ بوونه‌وه قسه بكه‌یت و له‌گه‌ڵ به‌كار ھێنانی زمانی جه‌سته و ده‌بڕینی تایبه‌ت كه پڕ بێت له ھه‌ست و سۆز.
ساده‌یی: ساده‌یی سیفه‌تێكه كه به‌رانبه‌ره‌كه‌تی پێ ڕاده‌كێشیت، نرخی كه‌سایه‌تی به‌رز ده‌بێته‌وه له ناو خه‌ڵكدا، به تێكه‌ڵ بوون و گوێ گرتن له ڕاو بۆچوونیان ئه‌مه‌یش ده‌بێته ھۆی ڕێز گرتن و خۆش ویستنت له لایه‌ن كه‌سانی تره.
دووركه‌وتنه‌وه له خۆ په‌رستی: كاتێك دوور ده‌كه‌ویته‌وه له خۆ په‌رستی و دووركه‌وتنه‌وه له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆت و گرنگی دان به به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی تر و یارمه‌تیدانی كه‌سانی تر به‌مه سه‌رنجی ده‌وروبه‌ره‌كه‌تی پێ ڕاده‌كێشیت و كه‌سانێك دروست ده‌بن كه به‌رده‌وام پشتگیریت لێ ده‌كه‌ن. به‌مه‌یش ھێزێكی ناوه‌كی له ناخی خۆتدا دروست ده‌بێت كه ھه‌ست به ئارامی ده‌كه‌یت.
مامه‌ڵه كردن به شێوه‌یه‌كی جوان: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی مرۆڤ دۆستانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی سه‌رنج ڕاكێشانیان زۆر زیاتره له له‌لایه‌ن ده‌ورو به‌ریانه‌وه، ھه‌رچه‌نده ئه‌م سه‌رنج ڕاكێشانه مه‌عنه‌ویه و پێوه‌ندی به جه‌سته‌وه نیه، به‌ڵام كاریگه‌ری زیاتره، چونكه هه‌موو كه‌سێك حه‌ز ده‌كات له‌و كه‌سانه نزیك بێت كه گرنگی ده‌ده‌ن به دڵ و ده‌روونێكی پاك و به‌خشه‌ر و دوور له ڕق و كه‌سانی دووره په‌رێز و ته‌نیا گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ده‌ن.