بۆ یه‌كه‌مجار و له‌ناو كتێبخانهى گشتى شارۆكه‌ى پێنجوێن، له‌لایه‌ن گرووپى گزنگى قه‌ڵاى پێنجوێن و له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆوه، قووتابیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ههوڵو تێكۆشان و وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان هۆشیار ده‌كرێنه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، د.به‌ختیار كه‌مال، مامۆستاى زانكۆى پۆلهتهكنیكى سلێمانى، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌سوپاسه‌وه بۆ گرووپى گزنگى قه‌ڵاى پێنجوێن، كه هه‌ستان به‌سازدانى سیمینارێكى گرنگ بۆ خوێندكارانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یی له سنوورى پێنجوێن و تیایدا به وردى باسمان له‌هه‌موو ڕێگا و ئه‌و شێوازانه كرد، كه ده‌توانێت قووتابیان باشتر هان بدات تا هه‌وڵبده‌ن نمره‌ى باش و پێویست، بۆ وه‌رگرتنییان له قۆناغه‌كانى داهاتوویاندا به‌ده‌ستبهێنن.
گوتیشى، "بیرۆكه‌ى ئه‌م كاره‌م زۆر پێ باشه، كه وه‌ك مامۆستایانى زانكۆ، له‌مه‌ولا چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ین تا قووتابیانى ئاماده‌یی بێنه زانكۆ و په‌یمانگاكان و پاشان ئێمه فێرى شێوازه‌كانى سه‌ركه‌وتنیان بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت ئێمه‌ى مامۆستایانى زانكۆ، خۆمان بچینه ناوچه دووره‌كان و قووتابیان هۆشیار بكه‌ینه‌وه".
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌شارى سلێمانیه‌وه دووره و له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكى خۆبهحشهوه، هه‌وڵى هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگ ده‌درێت له بواره‌كانى هونه‌رى و رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تى.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى