ئه‌و كه‌سانه‌ی به درێژایی هه‌فته
كار ده‌كه‌ن، بۆ ئارامی ده‌روونیان پێویسته رۆژانى پشوو به شتێكی به سوود به‌سه‌ری ببه‌ن:
مه‌له‌كردن: مه‌له‌وانی یه‌كێكه له‌و چالاكیه به‌سوودانه‌ی كه بۆ ھه‌موو ته‌مه‌نێك گونجاوه ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له ناو ئاو نیه ده‌توانن بخوێننه‌وه یان گوێ له میوزیك بگرن له نزیك شوێنی مه‌له‌كردن و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش.
ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگێك: به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له ئاھه‌نگێك یان فێستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كان.
پێشنیاری تر: ده‌توانیت كاته پشووه‌كانت به ڕێگای تر به‌سه‌ر ببه‌یت وه‌ك:
فێربوونی ھونه‌ری به‌رگری كردن له خۆت ئه‌و یاریانه یان ئه‌و شوێنانه‌ی كه فێر ده‌بیت به‌رگری له خۆت بكه‌یت له ھه‌ر ھێرشێك كه تووشت ده‌بێت به تایبه‌ت بۆ ژنان.
به‌شداری كردن له چالاكی جۆراو جۆر وه‌ك : سه‌ما، گۆرانی، وێنه، كاری ده‌ستی و زۆر شتی تر.
به‌سه‌ربردنی كاته‌كان له ماڵه‌وه: بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانت له ماڵه‌وه چێژێكی تایبه‌تی ھه‌یه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت كۆببیته‌وه و شیرینی دروست بكه یان ھه‌ر خواردنێكی تر كه منداڵه‌كانت حه‌زی لێ بكه‌ن بۆ به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش.
به‌سه‌ربردنی ڕۆژێكی ئاسایی، به بێ هیچ پلانێك ، وه‌ك دانیشتن له قاوه‌خانه‌یه‌ك یان بازاڕ كردن یان خه‌وتن و حه‌وانه‌وه.