له عێراق هیچ شتێك بنیات نانرێ به‌هۆی حزبه‌كانه‌وه
حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هاشم ئهلحبووبی جێگری ئه‌مینداری گشتیی حزبی ویفاقی نیشتمانی عێراقی، /جێگری یه‌كه‌می ئه‌یاد عه‌لاوی/ له دیدارێكی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و پاڵپشتی نییه، بۆیه بڕیاره‌كانی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هێزه كاریگه‌ره‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی.
*له سایه‌ی حكوومه‌تی نوێ پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی سه‌قامگیر و به‌هێز ده‌بینین؟.
من وای نابینم، چونكه پارته سیاسییه‌كان له عێراق گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو له كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و پاڵپشتی نییه، بۆیه بڕیاره‌كانی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هێزه جووڵێنهرهكان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، ره‌نگه حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌توانێ زۆر خۆی رابگرێت له‌باره‌ی هه‌ر بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نه‌گونجێت كه ئه‌ویان بۆ پۆسته‌كه كاندید كردووه، ئه‌وه‌یه یاریی هه‌ڵبژاردن له عێراق كه دوای تێپه‌ڕبوونی 15 ساڵ تا ئێسته پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر باوه‌ڕێكی جێگیر به‌ڕێوه ناچێت.
هه‌موو پارته سیاسییه‌كان خۆیان بێبه‌ش كرد و عه‌بدولمه‌هدییان هێنایه پێشه‌وه، بۆیه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن بۆ چییه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆكان بێت؟ كه پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ڵام بداته‌وه یان بیخاته پێش چاوی خۆی له‌كاتی كاركردنی له پۆسته‌كه‌ی.
*كاندیدكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ خۆلادان بوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری هێزه سیاسییه‌كان، به‌ڵام ئایا په‌نابردن بۆ حكوومه‌تی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ره؟.
هاوپه‌یمانی سائیروون ده‌یه‌وێ پرۆسه‌ی سیاسی و حكوومه‌ت به‌ڕێوه ببات بێ ئه‌وه‌ی خۆی لایه‌نێكی كارا و دیار بێت تێیدا، بۆیه وای ده‌بینی كه كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و ئامانجه‌ی بۆ ده‌پێكێت، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕوانی حكوومه‌ت ناكه‌ین، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی پرۆگرامی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ بزانین حكوومه‌تی نوێ چی پێیه و چی ده‌كات؟ جیا له‌وه‌ی شه‌قام بارگاوییه له دژی ده‌سه‌ڵات به‌گشتی، ئێسته‌یش خۆپێشاندانه‌كان كه هێور بوونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن و ره‌نگه دۆخه‌كه وه‌ك پێشووی لێ بێته‌وه.
*دوای ساڵانێك له سیسته‌می به‌شبه‌شێنه، پێتان وایه حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟.
ته‌كنۆكرات واته شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ كه‌سانی سیاسی دێنین و ده‌یانكه‌ین به وه‌زیر و ده‌مانه‌وێ ببن به شاره‌زا و ئه‌وه‌یش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ئه‌نجامی دواكهوتوویییه، ئه‌زموونی ته‌كنۆكرات له عێراق شكستی خوارد كه پێشتر وه‌زیری ته‌كنۆكراتیان هێنا، به‌ڵام نه‌یانتوانی هیچ پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌كنۆكرات پاڵپشتی نه‌كرێ و خاوه‌ن ئاستێكی به‌رزی توانست نه‌بن، ناتوانن كاریگه‌ر بن.
*پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق پێش ئه‌نجامدانی، باسی ساخته‌كاری ده‌كرێت و دوای ئه‌وه‌یش دووپاتی روودانی ده‌كرێته‌وه، كێشه‌كه چییه؟.
كێشه‌كه له خه‌ڵكه‌كه و له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه كه له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا نه‌یتوانی به‌رنامه‌ی خۆی دیاری بكات، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانێتییه‌كان كاتین و بۆ خزمه‌تی نیشتمان نین و دیموكراسیی له عێراق شێواوه، تێبینی ئه‌وه كرا كه هه‌ڵبژاردنی دوایی ساردییه‌كی گه‌وره له به‌شداریكردنی خه‌ڵكی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌یش كێشه له خه‌ڵكه‌كه بوو نه‌ك ته‌نیا له حزبه‌كان، ئه‌وانه‌ی دۆخه‌كه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته هه‌وڵی گۆڕینی بده‌ن و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه كه وای ده‌بینم تاوانێكه هاووڵاتی له به‌رانبه‌ر خۆی ده‌یكات، بۆیه پرۆسه‌كه پێویستی به هۆشیاری هاووڵاتییان هه‌یه.
*له 2010دا هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه یه‌كه‌م ده‌نگی هێنا، به‌ڵام به بڕیارێكی دادگای فیدراڵ نه‌یتوانی حكوومه‌ت پێك بێنێت، ئاخۆ ئه‌وه مانای به سیاسیبوونی دادگاكه‌یه؟.
سه‌رۆكی دادگای فیدراڵ و دادگاكه‌یش خۆی له تووڕه‌كردنی به‌رپرسه گه‌وره‌كان به‌دوور ده‌گرێت، بۆیه بڕیاره‌كانی به‌و شێوه‌یه‌ن، بۆ نموونه ئه‌وكاته‌ی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار درا، دادگاكه 14 مانگی خایاند ئه‌وجا بڕیاری دا كه بڕیاره‌كه راسته یان نا كه 14 سه‌عاتی نه‌ده‌ویست، بۆیه له عێراق هه‌موو جارێك ده‌ڵێن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شتێك بنیات ده‌نێین، به‌ڵام ناتوانین بنیاتی بنێین، چونكه كه‌س رازی نییه واز له پێگه‌ی خۆی بێنێت.
*له‌باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسه‌ته ستراتیجییه‌كان كه له 2010 خرایه روو و به‌ر له ماوه‌یه‌ك سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پاڵپشتی له بیرۆكه‌كه كرده‌وه، جێبه‌جێكردنی تا چه‌ند چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ده‌كات؟.
ئه‌و بابه‌ته بۆ خۆلادان بوو له كێشه‌كان و بۆ رازیكردنی ئه‌یاد عه‌لاوی بوو، بۆ رزگاركردنی پرۆسه‌ی سیاسی به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان، واته قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بردنی پۆستی سه‌رۆك حكوومه‌ت له ئه‌یاد عه‌لاوی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشنیازی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرا كه هه‌موو سه‌ركرده باڵاكان كۆ بكاته‌وه و پێڕه‌وی ناوخۆییشی بۆ دانرا، به‌ڵام دوای واژووی سێقۆڵی به پاساوی پێچه‌وانه‌بوونی له‌گه‌ڵ ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرا، بۆیه به‌مدوایییه هه‌وڵمان دا ئه‌و بیرۆكه‌یه زیندوو بكه‌ینه‌وه و لێدوانه‌كانی سه‌رۆك بارزانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هات، به‌ڵام پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌یش زیندوو نه‌كرێته‌وه، ئه‌وه ده‌توانین ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی دامه‌زرێنین كه دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسادانانه و به‌پێی ماده‌ی 65ی ده‌ستوور كه له 2005ه‌وه تا ئێسته په‌ك خراوه، كه‌س هۆكاره‌كه‌ی نازانێت.
*به بۆچوونی ئێوه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له داهاتوودا چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
ته‌نگژه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان نییه، به‌ڵكو ته‌نگژه‌ی نه‌بوونی متمانه‌یه له نێوانیان، بۆیه له رێی نزیكبوونه‌وه و سازشی هه‌ردوولا ده‌كرێت چاره‌سه‌ركردن روو بدات. رووداوه‌كانی ساڵی پار ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاكلایه‌نه ناكرێت، پێویسته هه‌ردوولا بگه‌ن به سازان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراق بخه‌نه پێش.