ستیكی گۆشت ژه‌مه خواردنێكی به‌تامه و ده‌توانیت به ئاسانی دروستى بكه‌یت، به‌تایبه‌ت كاتێك میوانێكی له‌ناكاو هاتن و ڕێژیه‌كی زۆریی ئه‌ندامانی خێزانیشیان له‌گه‌ڵدا بوو، ئه‌م خواردنه به كه‌مترین ماوه كه ته‌نیا 11 خوله‌كه ئاماده ده‌كرێت.
له شێوه‌ی ئامادهكارییهكهیدا وه‌ك له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه، گۆشته‌كه پارچه پارچه ده‌كرێت، و دواتر به سركه و بیبه‌ر یان به‌هاراتی ڕه‌ش پێوه ده‌كرێت، دواتر بۆ ماوه‌ی دوو خولهك له‌ناو ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی پێتدا كردوو وازیلێبهێنه، ئه‌گه‌ر كرا پێش سووركردنه‌وه هه‌ندێك شه‌رابی سووری پێوه بكه.
ئه‌م جۆره ستێكه باشتره له‌سه‌ر تاوه نه‌ك ساج ئاماده بكرێت، له سووركردنهوهكهیدا زه‌یتی پێوه ده‌كرێت و گه‌رم ده‌كرێت، بۆ ته‌واوی كاری ئاماده‌كارییه‌كه سه‌یری ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه بكه.
گۆشتی ستێك، ئه‌و گۆشته سووركراوه‌یه كه له هه‌ندێ خواردنگه و چێشتخانه ئه‌وروپییه‌كان هه‌یه و ئاماده ده‌كرێ.