دوو ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى، بڕیارى دروستكردنى دوو نه‌خۆشخانه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، "ڕێكه‌وت حمه ڕه‌شید" وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕێكخراوى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تى و پزیشكانى بێ سنوور كۆبوه‌وه و تێیدا هه‌ردوو ڕێكخراو به‌ڵێنى دروستكردنى دوو نهخۆشخانهیاندا له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى هاوكارى زیاتر كرد له‌م دوو ڕێكخراوه چونكه له ئێستادا بارگرانیه‌كى زۆر له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
هه‌رێمى كوردستان به‌كۆى گشتى ئه‌و ئاوارانه‌ى له‌خۆى گرتوه نزیك ده‌بێته‌وه له دوو ملیۆن ئاواره كه به‌شێكى له سوریاوه هاتوون.
رۆژی دووشەم 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر لە درەنگانی شەودا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێكی هەڵمەتی رزگاری شاری مووسڵی ڕاگەیاند و بۆ بەیانییەكەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەستیان بە پێشڕەوی كرد و توانیان تا نیوەڕۆ نۆ گوند لە تیرۆریستان پاك بكەنەوە ، هاوكات لە میحوەری گوێڕ-مەخموور و میحوەری گەیارەش هێزەكانی عێراق پێشڕەوییان كرد و هەڵمەتەكان لایەن هێزەكانەوە رۆژ دوای رۆژ بەردەوام دەبن و بازنەی گەمارۆدانی تیرۆریستان لە مووسڵ سات دوای سات بچووكتر دەبێتەوە.
هەولێر/ رامیار جه‌واد