وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا و لۆکسەمبۆرگ له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشتنه پایته‌ختی كوردستان و بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆ ببنه‌وه.
ئه‌مشه‌و، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ریه‌كه له "بێرت کۆندرس" وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، "دیدیە ریندەرز" وەزیری دەرەوەی بەلجیکا و "جان ئەسیلبۆرن" وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ كرد و بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببنه‌وه.
ئه‌و وه‌زیرانه له به‌غداوه هاتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێ وڵاته له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش كۆ ده‌بنه‌وه و تێیدا له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ گتفوگۆ ده‌كه‌ن.