وشه/هه‌ولێر- فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
مشتومڕى نێوان زانست و ئه‌ده‌ب،، چه‌ندان سه‌ده‌یه به‌رده‌وامى هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان خۆى به نزیك له هزرى مرۆڤ و ئه‌ویتر بهدوورتر ده‌زانێت، لێره‌دا كارمان به‌و مشتومڕه نییه، به‌ڵام وه‌ك تێبینی ده‌كرێ باس له‌وه بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب له زانسته سروشتییه‌كانى وه‌ك كیمیا و فیزیا دوور بێت، ئه‌وا له كۆمه‌ڵێك زانستى مرۆیى وه‌ك ده‌روونناسى و كۆمه‌ڵناسى نزیكه.
ئه‌وه‌تا زاناى ده‌روونناسى به‌ناوبانگ فرۆید باسى له‌وه كردووه كه له خوێندنه‌وه‌ى رۆمانه‌كانى دیستۆیڤیسكى فێرى سه‌ره‌تاكانى ده‌روونناسى بووه و گوتوویه‌تى، "دیستۆیڤسكى یه‌كه‌م مرۆڤه بیرۆكه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌وه به ئێمه داوه كه دواجار ئه‌و خه‌ڵكه خۆمانین".
ته‌نیا رۆمانه‌كانى ئه‌م نووسه‌ره مه‌زنه رووسییه وا نییه، به‌ڵكو چه‌ندان تێكستى مه‌زنى تر هه‌ن كه به‌ر له زانسته مرۆیییهكان، دركیان به راستییه‌كانى ناخى مرۆڤ و ره‌فتارى مرۆڤ كردووه، یه‌كێك له‌م ده‌قانه رۆمانه بچووكه‌كه‌ى "دكتۆر جیكڵ و میسته‌ر هاید"ـه كه له‌لایه‌ن نووسه‌رى سكوتله‌ندى رۆبێرت لویس ستیڤنسۆن نووسراوه.
رۆبێرت لویس ستیڤنسۆن له ساڵى 1850 له دایك بووه و له ساڵى 1894 مردووه، ستیڤنسۆن چه‌ندان رۆمانى نووسیوه، وێڕاى ئه‌وه‌ى زۆربه‌یان بۆ زمانه زیندووه‌كانى دنیا هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان، به‌ڵام هیچیان به‌قه‌د رۆمانه‌كه‌ى "دكتۆر جیكڵ و میسته‌ر هاید" ناوبانگیان په‌یدا نه‌كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێك هه‌ن.
یه‌كه‌م به‌هۆى سهیروسهمهرهیى كۆى رووداوه‌كانى تێكسته‌كه، هه‌میشه ماده‌یه‌كى به‌پێزى سینه‌ما بووه و به چه‌ندان شێواز له بوارى سینه‌مایى كارى له‌سه‌ر كراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه له ئاستى جه‌ماوه‌رى و خه‌ڵكى عه‌وام بناسرێت، دووه‌م هۆكاریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕۆمانه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش ده‌ستى بۆ بابه‌تێكى گرنگ بردووه كه له ناخى هه‌ر مرۆڤێك هه‌یه، ده‌كرێ ئه‌م بابه‌ته‌ش له دوو روانگه لێى بڕوانرێت و پێناسه بكرێت.
ڕوانگه‌ى یه‌كه‌م روانگه‌ى فیكر و فه‌لسه‌فه‌یه، لێره‌دا بابه‌ته‌كه به ململانێى نێوان "چاكه" و "خراپه" ده‌ناسرێت، ره‌نگه له‌م روانگه‌یه‌وه رۆمانه‌كه‌ى دكتۆر جیكڵ زێدهییهكى بۆ ئه‌م دوو چه‌مكه نه‌بووبێت، چونكه هه‌ر له سه‌رده‌مى فه‌لسه‌فه‌ى گریكه‌وه ئه‌م دوو چه‌مكه له فه‌لسه‌فه‌دا باسیان لێوه كراوه.
روانگه‌ى دووه‌م ده‌روونناسییه كه ناوه‌ڕۆكى دكتۆر جیكڵ له‌م روانگه‌یه‌وه به "دووفاقى كه‌سێتى" ناو ده‌برێت.
ره‌نگه ده‌یان پێناسه بۆ چه‌مكى "دووفاقى كه‌سێتى" به‌كار بێن، لێره‌دا هێنده گرینگ نییه ئه‌م پێناسانه بخرێنه ڕوو، به‌ڵكو گرینگ ئه‌وه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین به‌ر له‌م پێناسانه، رۆمانه‌كه‌ى ستیڤنسۆن باسى لێوه كردووه و بیرۆكه‌یه‌كى به كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان داوه، تا تاوتوێى بكه‌ن و وه‌ك چه‌مكێكى ده‌روونناسى دایبڕێژنه‌وه.
رۆمانه‌كه باس له دوو كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى ده‌كات، یه‌كێكیان دكتۆر جیكڵه كه پیاوێكى خانه‌دانه و مرۆڤێكى زانا و مرۆڤدۆسته، ئه‌ویتریان مسته‌ر هایده كه كه‌سێكى شه‌ڕانگێز و پڕوپووچه. كاره‌كته‌رێكى تر له نێوان ئه‌م دووانه نێوانگیره، ئه‌ویش پارێزه‌رێكه به‌ناوى مسته‌ر ئاتهرسۆن. ئه‌م پارێزه‌ره یه‌كه‌مجار له رێكه‌وتێك میسته‌ر هاید ده‌ناسێ، كاتێك شه‌وێك هاید خۆى ده‌كێشێ به كیژۆڵه‌یه‌كى 10 ساڵى و ده‌یخاته سه‌ر زه‌وى، مسته‌ر ئاتهرسۆن زۆر سه‌رى له‌وه سوڕ ده‌مێنێ كه ده‌بینێ ئه‌و پیاوه بێ هه‌سته و داواى لێبووردن ناكات، ته‌نانه‌ت هاوكارى منداڵه‌كه ناكات هه‌ڵبستێته‌وه، ئه‌مه مسته‌ر هایده.
پارێزه‌ره‌كه دۆستێكى نزیكى دكتۆر جیكڵه، جیكڵ وه‌سیه‌تنامه‌یه‌كی به ئاتهرسۆنى پارێزه‌ر داوه، تێیدا وه‌سیه‌ت ده‌كات دواى مردنى سامانه‌كه به كه‌سێك بدرێت كه ناوى ∀هاید∀ـه. پارێزه‌ر له رووداوه‌كانى رۆمانه‌كه به‌دواى پێوه‌ندى نێوان هاید و جیكڵ ده‌گه‌ڕێ، ده‌یه‌وێ بزانێ چ دۆستایه‌تییه‌ك له نێوان كه‌سێكى نه‌جیبزاده و كه‌سێكى هیچوپووچدا هه‌یه. ئه‌مه زۆر نیگه‌رانى ده‌كات، به‌ڵام دواجار بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه مسته‌ر هاید و دكتۆر جیكڵ یه‌ك كه‌سن.
دكتۆرى پیاوچاك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك جار حه‌زه‌كانى به‌دى بهێنێ و پێداویستییه شهڕانگێزهكانى تێر بكات، گیراوه‌یه‌كى بۆ خۆى دروست كردووه، له شه‌ودا گیراوه‌كه ده‌خواته‌وه و ده‌بێت به مسته‌ر هاید. هه‌رچه‌نده لێره‌دا خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته ناو خه‌یاڵێكى زانستى، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ده‌رخستنى دووفاقى كه‌سێتى و ململانێى نێوان چاكه و خراپه‌یه له ناخى مرۆڤدا.
دواى ئه‌و رۆمانه، هه‌ریه‌كه له ده‌روونناسى و كۆمه‌ڵناسی به وردى كاریان له‌سه‌ر دووفاقى كه‌سێتى كردووه‌ته‌وه كه به‌پێى ئه‌م چه‌مكه، مرۆڤى خاوه‌ن كه‌سێتى دووفاقى ئه‌وه‌یه، ده‌روونى ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى ململانێى دوو سیسته‌مى به‌هاى دژ به‌یه‌كتر.