به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی زیان لێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران كه‌مپینێكی له ڕێی مزگه‌وته‌كانی سنووره‌كه ئه‌نجام دا.
شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی هه‌فته‌ی رابردوو، له ئه‌نجامی بارینی بارانێكی به‌هێز و دروستبوونی لافاو، زیانی زۆری مادی به‌ر هاووڵاتییانی شاره‌دێی سمیلان و حاجی ئۆمه‌ران و سیده‌كان و شارۆكه‌ی رواندز كه‌وتووه، ئاو چووه‌ته ده‌یان ماڵی ده‌ڤه‌ره‌كه و لاشه‌ی ژنێكیش له نێو ئاوی رووباری سیده‌كان دۆزراوه‌ته‌وه.
"وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی" به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له لێدوانێكدا به "وشه"ی راگه‌یاند: "وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتمانی و مرۆیی، به مه‌به‌ستی هاوكاری و به‌هاناوه‌چوونی زیانمه‌ندانی لافاو و بارانه به‌خوڕه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، به پێویستمان زانی هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری ئه‌نجام بده‌ین، كه پێكهاتووه له رایه‌خ، به‌تانی، كه‌لوپه‌لی خۆراكی و پێداویستییه‌كانی ناوماڵ.
زیاتر گوتی: كه‌مپینه‌كه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای ته‌واوبوونی له ڕێی لیژنه‌یه‌كه‌وه هاوكارییه‌كان راسته‌وخۆ ده‌گه‌یه‌نرێنه ده‌ستی زیان لێكه‌وتووانی لافاوه‌كه .
هه‌فته‌ی رابردوو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باڵه‌كایه‌تی و برادۆست به شێوه‌یه‌ك لافاو دروست بوو كه به‌پێی زانیارییه‌كان هیچ جارێك به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، به‌و هۆیه‌وه زیانی مادیی زۆر به خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه گه‌یشتووه و ئاو چووه‌ته ناو چه‌ندان ماڵ و پردی هاتوچۆ و پیاده رووخان و ره‌ز و باخی هاووڵاتییانیش زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیش به ئاودا چوون و پارچه‌پارچه بوون.
سۆران/ موڕشید برادۆستی