خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاوكرایەوە

:: PM:04:38:03/11/2018 ‌
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم دامەزراوەكانی كوردستانی بە "وشە" ڕاگەیاند. 

ئەمڕۆ شەموو سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئامادەكاری تەواو بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت كراوە و بەپێی ئەم خشتەیە مووچەی سەرجەم دامەزراوەكان لە چواری مانگەوە دابەش دەكرێ‌.

1ـ یەكشەم چواری مانگ، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان.

2ـ دووشەم پێنجی مانگ، یەكەكانی 70 و 80.

3ـ سێشەم شەشی مانگ، وەزارەتی پەروەردە.

4ـ چوارشەم حەوتی مانگ، وەزارەتی تەندروستی.

5ـ پێنج شەم هەشتی مانگ ، وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی.

6ـ یەك شەم11ـی مانگ، وەزارەتی خوێندنی باڵا.

7ـ دووشەم 12ی مانگ، كەمئەندامان لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.

8ـ سێشەم 13ی مانگ، وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری.

9ـ چوارشەم 14ی مانگ، مووچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سرووشتیەكان.

10ـ پێنج شەم 15ی مانگ، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.

11ـ یەك شەم18ی مانگ، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەن و دەزگای گشتی ئاسایش و بەرگری و فریاكەوتن، زێرەڤانی.

12ـ دووشەم19ی مانگ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا  و وەزارەتی رۆشنبیری.

13ـ سێشەم 20ی مانگ، وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، وەزارەتی گواستنەوە ‌و گەیاندن.

14ـ چوارشەم 21ی مانگ، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم.

15ـ پێنجشەم 22ی مانگ، وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی چاودێری دارایی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی و دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم،دەزگای گشتی كاروباری مین و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن.

15ـ یەكشەم 25ی مانگ خانەنشینی سەربازی.

16ـ دووشەم 26ی مانگ، خانەنشینی مەدەنی.

بەپێی قسەی سەرچاوەكە هەر ڕۆژێك پشووی فەرمی بێت مووچەی وەزارەتەكان دەكەوێتە ڕۆژی دواتر .




وشە - سه‌رخێڵ هاشم