سامان عومه‌ر گۆرانیبێژی كوردستان ماوه‌یه‌كه له دنیای هونه‌ر و كامێرای میدیاكان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌وادارانی ده‌نگی ئاشكرای ده‌كات كه خه‌ریكی پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌یه.
سامان عومه‌ر له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كردووه كه بەمزووانە نوێترین کلیپى بەناوی "پێکەنینی تۆ" بڵاو دەکاتەوە، له‌و باریه‌وه نووسیویه‌تى: "پاش ماوەیەکی زۆر دابڕان، بڕیارە به‌یانى یه‌كشه‌م چوارى تشرینى دووه‌م سه‌عات شه‌شى ئێواره کلیپێكی نوێ بڵاو بكه‌مه‌وه، پێش بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەم هەوادارانم ئاگادار دەکه‌مه‌وه، کە ئاوازی گۆرانیەکەی وەرگیراوە و تایبەت نییە بەخۆم، تێکستەکەی لەلایەن نامۆوە نوسراوە".
هه‌وادارانى به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانى به‌رهه‌مه‌نوێیه‌یه‌كه‌ى سامانن چونكه ماوه‌یه‌كى زۆره به‌رهه‌مى تازه‌ى نه‌بووه.
گۆرانبێژ سامان عومه‌ر له سلێمانی له دایكبووه و بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1993 كاری هونه‌ری ئه‌نجام داوه و دواتر له‌ساڵی 1994 پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپێكی فۆلكلۆری میوزیكی گرتووه و دواتر چه‌ندان كاری هونه‌ری ئه‌نجام داوه، سامان عومه‌ر له ساڵی 1996 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی (ماڵئاویی دڵ) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی له حه‌وت تراك پێك هاتووه، ساڵی 2008 به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچی كرد و له وڵاتی فینله‌ندا گیرسایه‌وه، خاوه‌نی سێ منداڵه، تائێسته چوار ئه‌لبووم و دوو گۆرانی سینگڵی تۆمار كردووه.