گۆرانیبێژى لاوى كورد "هەردی سەلامی"، نوێترین کلیپی بەناوی "مه‌جبور" بڵاو کردەوە، ئه‌مه‌یش ده‌بێته نوێترین به‌رهه‌مى له دواى كلیپى "لێم ببوره" كه تۆمارى كردووه.
گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌لامی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى كه به ناوی "مه‌جبور"ه، له ئاوازی جه‌مال چه‌له‌بانی و ڕێكخستنی ئه‌فشین شوكری و هۆنراوه‌ی هه‌ردی سه‌لامى گۆرانیبێژ خۆیه‌تی.
هەردی لە ساڵی 1987 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەرێك دەرکەوتووە و دواتر دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و خاوەنی چەند گۆرانیی و کلیپە.