ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنى په‌سند كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنى ماڵئاوایی خولی چواره‌می ده‌كات و هه‌فته‌ی داهاتوو خولی نوێ دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجام ده‌دات. عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى پارتى ده‌ڵێ، پاش دانیشتنى په‌رله‌مانی نوێ، سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن و هێڵی سووریا‌ن له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی پارتى دیموكراتی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باسی دنیابینى پارتى بۆ كابینه‌ى نۆیه‌م ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌زموونی حكوومه‌تی بنكه‌فراوانی كابینه‌ی هه‌شته‌م شكستخواردوو بوو، دووباره‌ى ناكه‌نه‌وه" هاوكات دووپات له به‌شداری یه‌كێتى ده‌كات و بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ده‌ڵێ "گفتوگۆی كراوه به ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنی بووه".
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنى په‌سند كرد، تۆپه‌كه ئێسته له گۆڕه‌پانی پارتیدایه وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردن. پێش ئه‌وه‌ى پرسیار له سه‌ردانتان بۆ لای حزبه‌كانی تر بكه‌م، له‌سه‌ر بنه‌مای كابینه‌كانی رابردوو كه به ده‌ست پارتییه‌وه بووه، دنیابینینتان چییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو؟
پێش هه‌موو شتێك هه‌فته‌ی داهاتوو خولی نوێی په‌رله‌مان له نێوان پێنج بۆ شه‌شی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر، دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجام ده‌دات، پاش دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، گفتوگۆی فه‌رمی له نێوان پارتى و لایه‌نه‌كانی تر ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئێسته‌یش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هه‌یه و مه‌رجیش نییه ئه‌و گفتوگۆیانه به ئاشكرا بن.
روانگه‌ى پارتى بۆ كابینه‌ى نۆیه‌م وه‌هایه كه لایه‌نی تریش به‌شداری تێدا بكه‌ن ئه‌گه‌ر 50+1ى كورسییه‌كانیشمان هه‌بێت، به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ندێك لایه‌نى تریش، با ئۆپۆزسیۆنیش هه‌بێت، مادام بڕوامان به بنه‌ماكانی دیموكراسیی هه‌یه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حكوومه‌تێكی كارا و ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست و به‌رپرسیش هه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌و په‌یامه‌ی بۆی دامه‌زراوه.
ئامانجی چوار ساڵى داهاتووی پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه حكوومه‌تێك دامه‌زرێنین له ئاستى داخوازییه‌كانی ئێمه و خه‌ڵكدا بێت، له ئاستى دروشمه‌كانمان بێت له هه‌ڵبژاردن، له ئاستى كارنامه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێ بێت كه پارتى رای ده‌سپێرێت، له‌وانه كۆمه‌ڵێك چاكسازیی گرنگ هه‌ن كه به‌ڵێنمان به خه‌ڵك داوه، به سیسته‌مكردنى حوكمڕانی له كوردستان ئامانجی پارتییه، حكوومه‌تێك بێت له ئاستى كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیش راشكاو و راستگۆ ده‌بین، ئه‌وانه‌ى ده‌بنه هاوبه‌ش له حكوومه‌ت، نابێ پێیه‌كیان له ئۆپۆزسیۆن بێت، ئه‌وانه‌ى هاوبه‌شی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن به‌رپرسن به‌رانبه‌ر به كارنامه‌ی حكوومه‌ت و ژیانی خه‌ڵك، ئه‌وه‌یشی ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆنه و ته‌واو.
خاڵێكی تر كه به‌لای پارتییه‌وه گرنگه، هه‌بوونى سه‌قامگیریی سیاسییه له‌ناو په‌رله‌مان، هه‌وڵ بده‌ین كۆمه‌ڵێك یاسا هه‌ن گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتى كه بۆ پرۆسه‌ى سیاسی و حوكمڕانی له كوردستان گرنگن، به‌گشتى ئه‌وه هێڵه گشتییه‌كانی ئێمه ده‌بێت بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر نێچیرڤان بارزانی ده‌كرێته‌وه به سه‌رۆكی حكوومه‌ت یان قسه‌یه‌كی تر له‌ناو پارتى هه‌یه؟
قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردووه، پارتى كێشه و گرفتی ئه‌وه‌ی نییه كێ راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، سه‌قامگیرییه‌كی سیاسیی باش له‌ناو پارتیدا هه‌یه. ئه‌وه‌تا له به‌غدا خه‌ڵكانێك پۆستى باڵایان پێ دراوه له‌سه‌ر پشكی پارتى كه پارتیش نییه.
له میدیاكان قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌یشتووه به خاڵی كۆتایی كه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌ستنیشانكردنی تیمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه له حكوومه‌ت، كه‌واته نزیكبوونه‌وه‌ی زۆر له نێوانتان هه‌یه، ئایا به‌شداری گۆڕان له حكوومه‌ت یه‌كلا بووه‌ته‌وه؟
هێڵی سوورمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه، هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێ به‌شداری له حكوومه‌ت بكات، ده‌بێ به به‌رنامه‌ی پارتى بۆ حكوومه‌ت رازی بێت، بێگومان خۆیشی به‌رنامه‌ی هه‌یه و ویسته‌كانی ده‌خرێته ناو كارنامه‌ی حكوومه‌ت تا ببێت به هی هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت. ئه‌وه‌یشی ده‌یه‌وێ ببێت به ئۆپۆزسیۆن، به ئاسایی وه‌ری ده‌گرین.
ده‌توانین بڵێین به‌شداری گۆڕان یه‌كلا بووه‌ته‌وه؟
ئه‌و پرسه شاندی پارتى یه‌كلای ده‌كاته‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات، تا ئێسته به فه‌رمی به‌شداری هیچ لایه‌نێك له حكوومه‌ت یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن ئاماده‌یییان تێدا بێت به‌شداری له حكوومه‌ت بكه‌ن، هه‌ندێكیش كه‌متر.
به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شێك ده‌بێ له پرۆسه‌كه، بڕوامان وایه ئێمه و یه‌كێتی پێكه‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێك تێبینیمان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوولامان پێویستیمان به یه‌كتر هه‌یه.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته به فه‌رمی قسه‌ى كردووه، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێیه كه به‌شداری له حكوومه‌ت ناكه‌ن، پێكهاته‌كانی تریش روون نییه چۆن به‌شدارییان پێ ده‌كرێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵ و گۆڕان چۆن قسه‌تان له‌گه‌ڵیاندا كردووه؟
هێشتا گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه بۆ به‌شداری له حكوومه‌ت، بۆ پێكهاته‌كانیش ئه‌وان به‌شێكن له پرۆسه‌ى سیاسی و له روانگه‌ى كورسی سه‌یریان ناكه‌ین، به‌ڵكو له روانگه‌ى پێكهاته و هاوبه‌شییه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ین و به‌شداریشیان پێ ده‌كه‌ین له حكوومه‌ت.
به‌رنامه‌ى حكوومه‌تی نوێ چۆن داده‌ڕێژن، كراسێك ده‌بێت به به‌ری پارتى یان ئه‌وانی تریش جێیان ده‌كرێته‌وه؟
به‌ڵێنه‌كانی ئه‌وانیش له هه‌ڵبژاردن به ده‌نگده‌ری خۆیان داوه شتێكی خراپی تێدا نه‌بووه دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆیه خاڵی هاوبه‌شمان له نێواندا زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌توانین له‌م چوار ساڵه‌ى داهاتوو ده‌كرێ جێبه‌جێی بكه‌ین، ده‌یانخه‌ینه ریزی پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆچوونێكی لایه‌نه‌كانی تریش هه‌بێت كه پارتى بڕواى پێی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌خرێته كارنامه‌ی حكوومه‌ت.
مه‌به‌ستت چییه كه ده‌ڵێی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكوومه‌ت نابێ ئۆپۆزسیۆن بن، یانی ئه‌وانه‌ى به‌شداری له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆیان نییه ره‌خنه بگرن؟
نه‌خێر مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، حكوومه‌ت ده‌بێ ره‌خنه‌ى لێ بگیرێت، به‌ڵام ناكرێ لایه‌نێك هاوبه‌شی حكوومه‌ت بێ و ئۆپۆزسیۆنیش بێت، بۆیه نامانه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی كابینه‌ى هه‌شت دووباره بكه‌ینه‌وه كه ئه‌زموونێكی شكستخواردوو بوو.
به‌پێی گفتوگۆ نافه‌رمییه‌كان بێت، پێشبینى ده‌كه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌شداری له حكوومه‌ت بكه‌ن؟
ناوی هیچ لایه‌نێك ناده‌م، به‌ڵام گفتوگۆی كراوه به ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنى بووه، پێم وایه ده‌توانین زوو بگه‌ینه ئه‌نجامێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی زوو پێكهێنانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان بێت.
كورسی و خاڵ بنه‌مای دابه‌شكردنى پۆسته‌كانتان ده‌بێت؟
بێگومان كورسی و خاڵ و لێكتێگه‌یشتن له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.