فیلمی "میوانێكی تایبه‌ت" له نووسین و ده‌رهێنانی "كه‌ی به‌هار" سینه‌ماكاری ناسراوی كورد، به‌شداری فێستیڤاڵێكی جیهانی له دیمه‌شق كرد، له قۆناغه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا كێبه‌ركێی فیلمه جیهانییه‌كانی كرد و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێ به‌خشرا.
كه‌ی به‌هار، به"وشه"ی راگه‌یاند: به‌و خه‌ڵاته ژماره‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و فیلمه زیادی كرد و گه‌یشته شه‌ش خه‌ڵات و ژماره‌ی به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵه‌كان گه‌یشته 35 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی، كه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئه‌مه‌ریكا، دوبه‌ی، مه‌غریب، هیندستان، ئه‌رجه‌نتین، مه‌كسیك، كوردستان، ئۆرگوای، پۆڵۆنیا، كرواتیا و دانیمارك..بوون.
زیاتر گوتی: راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی كاتم به‌ده‌سته‌وه بوو فیلمی "من سامیم" بۆ فێستیڤاڵه‌كان نارد، به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی دۆكومێنته‌ری "خه‌ونی كورد – جه‌نگ یا ئاشتی" كه ماوه‌ی دوو ساڵی خایاند، ئه‌وه‌نده كاتم نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به دڵی خۆم فیلمی "میوانێكی تایبه‌ت" ڕاپه‌ڕێنم و بینێرم بۆ فێستیڤاڵه‌كان، چونكه فیلم ناردن بۆ فێستیڤاڵ كارێكی ئاسان نییه، كات و ئه‌زموونی باشی ده‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر جێی شادییه كه فیلمه‌كه تا ئێسته له 35 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردووه و چه‌ندان خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه.
فیلمی "میوانێكی تایبه‌ت" له ساڵی 2016 به‌رهه‌م هێنراوه به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای جۆكا فیلمس و فۆت پرینت فیلمس و له به‌ریتانیا كاری فیلمكاری بۆ كراوه، كاستی ئه‌و فیلمه پێكهاتوون له ئانیته دۆبسۆن و پۆڵ كۆپلی كه دوو ئه‌كته‌ری ناسراوی به‌ریتانین، هه‌روه‌ها كریستیان ئۆلیڤیر له ڕۆڵی دایكی ئاكۆ ئه‌كته‌ری لێهاتووی به‌ڕازیلی و دانیال دیلانی منداڵه كوردی ته‌مه‌ن نۆ ساڵ به ڕۆڵی سه‌ره‌كی ئاكۆ به‌شدارن تێیدا.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی