پیاوێك به‌ هاوكاری منداڵه‌ ساواكه‌ی داوای هاوسه‌رگیری له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد

:: PM:01:55:04/11/2018 ‌

دوای ئه‌وه‌ی بوو به‌ خاوه‌نی منداڵێك له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، پیاوێك له‌ ڕێی هاوكاری منداڵه‌ ساواكه‌یه‌وه‌، هه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ داوای هاوسه‌رگیری له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد.

ماڵپه‌ڕی "لبنان24" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، پیاوێكی 27 ساڵ به‌ ناوی "گۆردال گایسل" له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوون مایه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بێت تا منداڵی یه‌كه‌می ده‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش جلی نه‌خۆشخانه‌ی له‌به‌ر كرد و چاودێری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد.

كاتێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی بوو و گۆردال بوو به‌ باوك، جلێكی كرده‌ به‌ر منداڵه‌كه‌ی كه‌ له‌سه‌ری نووسرابوو، "دایكه‌، شوو به‌ باوكم ده‌كه‌یت؟"، ژنه‌كه‌یش به‌ بینینی ئه‌م دیمه‌نه‌ سه‌ری سوڕما، دواتر گۆرداڵ ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ ده‌رهێنا و داوای هاوسه‌رگیری لێ كرد.

دایكی منداڵه‌ ساواكه‌ به‌ شووكردن به‌ گۆردال ڕازی بوو، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هه‌ر له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ست پێ كرد و كۆتاییشی پێ هێنا، به‌ یه‌كه‌وه‌ ژیانێكی نوێیان ده‌ست پێ كرد.

شایانی باسه‌، هه‌ریه‌ك له‌ گۆردال و هاوسه‌ره‌كه‌یشی، پێشتر چه‌ند منداڵێكیان له‌ پێوه‌ندییه‌كانی پێشتریان هه‌بوو، به‌ڵام خۆیان ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاریان بوو ببن به‌ خاوه‌نی منداڵ پێكه‌وه‌ و هاوسه‌رگیری بكه‌ن.


وشە - ڕێناس شابان