تا دێت كاركردنی ژنان شان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت، ژنان له سه‌نته‌ری پارێزگاكان هه‌لی زیاتریان بۆ ڕه‌خساوه كه له بازاڕی پیاواندا كار بكه‌ن، به‌ڵام له شارۆكه‌كان تاڕاده‌یه‌ك قورستره، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر هۆكار و بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریه‌كان. شادیه یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كه ئازایانه و دووكانێكی شیرینی تایبه‌ت به‌خانمانی كردووه‌ته‌وه.
شادیه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی دووكانی شیرینییه‌كه‌ی بۆ "وشه" گوتی، حه‌ز و خوولیای زۆرم بۆ كاركردن هه‌بوو و ده‌ست ره‌نگینیم له دروستكردنی شیرینیدا هۆكاری سه‌ره‌كین كه بۆ یه‌كه‌مین جاره له شارۆكه‌كه‌مدا وه‌كو ژنێك دووكانێكی شیرینی بكه‌مه‌وه.
ڕوونى ده‌كاته‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی خوێندنى ته‌واو كرد نه‌یتوانیوه بێ كار له‌ماڵه‌وه دابنیشێ، بۆیه هه‌وڵى داوه خۆى ببێته خاوه‌نكارى خۆى.
شادیه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌ره‌تا له ماڵه‌وه كارم ده‌كرد و شیرینیم دروست ده‌كرد دواتر زانیم خواستێكی زۆری هه‌یه و هاووڵاتییان له به‌رهه‌مه‌كانمان ڕازین، بیرم له‌وه كرده‌وه كاره‌كه په‌ره‌پێبده‌م و دووكانێك دابنێم، خۆشبه‌ختانه به هاوكاری شه‌ش كچی هاورێم توانیم دووكانه‌كه بكه‌مه‌وه، به‌هیوام بتوانم هه‌لی كار بۆ چه‌ندان كچی تری شاره‌كه‌م دابین بكه‌م و له شاره‌كانی تریش لق بكه‌مه‌وه.
ئه‌و كچانه‌ی له شیرینی خانه‌كه‌ی شادیه‌كار ده‌كه‌ن هه‌موویان ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگاكانن و دانه‌مه‌زراون، رۆژانه بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات كار ده‌كه‌ن و هه‌موو جۆره شیرینیه‌ك دروست ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان .
راپه‌رین/ شادان به‌كر