فیلمی "باشترین خه‌ڵات" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكاری كورد "واحید كفری"، به‌شداری گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی هونه‌ری لیبیای كرد، تێیدا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی له‌سه‌ر ئاستی فیلمه به‌شداره‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه وه‌رگرت.
واحید كفری له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی به "وشه"ی گوت: فیلمه‌كه‌مان به‌شداری له فێستیڤاڵی مزده له لیبیا كرد، شانبه‌شانی وڵاتانی دنیا فیلمه‌كه‌مان نمایش كرد، دواتر چووه قۆناغی پێشبڕكێ و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵه‌كه‌ی پێ به‌خشرا.
زیاتر گوتی: له‌و فێستیڤاڵه‌دا 96 فیلمی 52 وڵاتانی دنیا به‌شدارییان كرد، خه‌ڵاتی باشترین فیلم به فیلمی "باشترین خه‌ڵات"ی كوردی درا و ئه‌مڕۆ خه‌ڵاته‌كه به فه‌رمی وه‌رده‌گرێت.
فیلمی باشترین خه‌ڵات باس له ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی كورد ده‌كات، كه له یه‌كێك له فێستڤاڵه‌كانی سینه‌مایی به‌غدا به‌شدار ده‌بێت، له فێستڤاڵه‌كه‌ش باشترین خه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنێ، به‌ڵام له رێی گه‌ڕانه‌وه‌ی تووشی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی وردوخاش ده‌كه‌ن، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام منداڵێك دێت خه‌ڵاته‌كه كۆ ده‌كاته‌وه و رێی ئومێد ده‌گرێته به‌ر.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی