سامان عومه‌ر دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان له گۆرانی، نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو كرده‌وه كه كلیپی نوێترین گۆرانیی خۆیه‌تی.
دوێنێ یه‌كشه‌م وه‌ك به‌ڵێنی دابوو، سامان عومه‌ر گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، گۆرانییه نوێكه‌ی به ناوی "پێكه‌نینی تۆ" له هه‌ژماره‌كانی خۆی له فه‌یسبووك، ئینستاگرام و یوتوبیش بڵاو كرده‌وه.
تێكستی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن نامۆوه نووسراوه، ئاوازه‌كه‌ی وه‌رگیراوه، كورده‌ی ده‌رهێنه‌ر و گۆرانیبێژ كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه‌ی كردووه، كه له شاری سلێمانی و تاران كاری تۆماركردنی بۆ كراوه و له سوید كلیپه‌كه‌ی تۆمار ڤیدیۆ كراوه، لانه به‌رزنجی وه‌ك مۆدێل له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا به‌شدارییان له كلیپه‌كه‌دا كردووه.
سامان عومه‌ر برای هه‌ریه‌ك له گۆرانیبێژانی ناسراوی كورد كامه‌ران عومه‌ر و نه‌ریمان عومه‌ره، له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و ئێسته له فینله‌ند ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، یه‌كه‌م گۆرانی له ساڵی 1993 تۆمار كردووه و ئه‌ندامی تیپی موزیكی فۆلكلۆر بووه، دوای ساڵی 1997 به‌شێوه‌ی سینگڵ تراك له‌كاری هونه‌ری به‌رده‌وام بووه، تا ئێسته به‌رده‌وامه له‌كاری هونه‌ری و خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانی بڵاوكراوه‌یه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی