له درێژه‌ی كار و خزمهتهكانیاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گرنگییه‌كی تایبه‌تی به په‌روه‌رده دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌لوپه‌ل و پێداویستی قوتابخانه‌ی بۆ قوتابییانی 21 قوتابخانه دابین كرد.
ساڵانه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ قوتابییان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان، گرنگییه‌كی تایبه‌ت به سێكته‌ری په‌روه‌رده ده‌دات، ئه‌مساڵیش جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشكه‌ش به هه‌زاران قوتابی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چوارچێوه‌ی هاوكارییهكانیدا له سێكته‌ری په‌ره‌وه‌ده له پارێزگای دهۆك، جانتا و پێداویستی خوێندنی پێشكه‌شی 21 قوتابخانه له شاره‌دێی كانی ماسیدا كردووه.
له‌م پڕۆژه‌یه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌و شاره‌دێیه‌دا 845 قوتابی پۆله‌كانی یه‌ك هه‌تا شه‌شی بنه‌ڕه‌تی به جانتا و قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر و پێداویستییه‌كانی تری خوێندنیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌م هاوكارییانه پێداویستی كۆرسێكی قوتابییه‌كان دابین ده‌كات، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م پڕۆژه‌یه هاندان و پشتیوانیكردنی قوتابییانه بۆ درێژه‌دانیان به خوێندن و گره‌نتیی داهاتوویه‌كی گه‌شتر بۆیان.