ئه‌م ئێواره‌یه تیمی هونه‌ریی فلامینكۆی ئیسپانیا، له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا سه‌مای تایبه‌ت به خۆیان بۆ هاووڵاتییانی شاره‌كه نمایش ده‌كه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، تیمی هونه‌ریی فلامینكۆی ئیسپانیا، به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری باڵوێزخانه‌ی ئیسپانیا له عێراق، ئێواره ئاهه‌نگێك بۆ نمایشكردنی سه‌مای تایبه‌ت به خۆیان ساز بكه‌ن.
نمایشه‌كه له دانسی فلامینكۆی ئیسپانی ناسراو به "spanish flamenco" پێك دێت، كه سه‌عات حه‌وتی ئێواره له ئاهه‌نگێكی كولتووری و هونه‌ریدا له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر سازی ده‌كه‌ن.
شایانی باسه سبه‌ی سێشه‌م، ئه‌م گرووپی دانسی فلامینكۆیه به هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئیسپانی گاوتاما دێل كامپۆ و خاتوونه سه‌ماكاری ئیسپانی مالتا بالپاردا، سه‌ماكه‌یان له سلێمانی له شه‌قامی سالم سه‌عات پێنجی ئێواره نمایش ده‌كه‌ن.